ئاگادار/agadar: ئانتـ:[ ئاگا+ دار] برێڤ ( کباک) ووشیار.

1- حالـی که‌سێکه‌ به‌شتێک یان کارێک بزانێت و خه‌به‌ردار بێت.

:: هه‌ر ئاگادارنه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ چ باسه‌؟.

2 – که‌سێکی یه‌کێک یان شتێک ده‌پارێزرێت.

:: خودا ئاگاداری بێت.

:: ئاگاداریی منداڵه‌ که‌ت به.

3-[ کهـ] ئالـی کردن.

ئاگاداربوون/agadarbûn: کتن:[ ئاگادار+ بوون]

1- خه‌به‌رداربوون، په‌یبردن و زانینی كێشه‌یه‌ک.

2- پارێزان، ئاگالێبوون، راگرتن.

3 – هۆشیاربوون.

[ ‌ڤا‌ڤێرکردنی ئه‌م فرمانه‌ بۆکه‌سی سێ هه‌می تاک{ ئاگاداربوو، ئاگاداره‌، ئاگادارده‌بێت، ئاگاداربه‌، ئاگادارببوایه‌]

:: خودا ئاگادارت بێت.

ئاگاداربوونه‌وه‌/agadarbûnewe: کتن:[ ئاگادار+ بوون+ ەوە] ووریابوونه‌وه‌ دوای تێگه‌سشتنی كێشه‌یه‌ک.

:: كاتێك كابرای به‌نگیم دیت، ئاکاربوومه‌وه‌ كه‌ ئالووده‌بوون چ له‌ پیاوده‌كات.

ئاگادارکه‌ر/agadarker: نفا:[ ئاگادار+ که‌ر( کردن)] ووریاكه‌ر.

ئاگادارکه‌ره‌وه‌/agadarkerewe: ئانفا: ووریاكه‌ره‌وه‌ .

ئاگادارکردن/agadarkirdin: کتپ:[ ئاگادار+ کردن]

ئێوه‌ت، ئاگاکردن، خەبەرپێدان، تێگەیاندن، هۆشیارکردنەوە.

[ڤا‌ڤێرکردنی ئه‌م فرمانه‌ بۆکه‌سی سێ هه‌می تاک { ئاگادارکرابوو، ئاگادارکراوه‌، ئاگادارده‌کرێت،  ئاگاداریکه، ئاگاداربکرابایە، ئاگادارنەکرێت‌]

: خه‌به‌ردارکردنی که‌سێک له‌ کارێک یا کێشه‌یه‌ک، ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵێک  ( له ‌بابه‌ت هه‌رچی یه‌که‌وه‌ بێت) به ‌که‌سێ

:: ئاگاداری کاووس بکه‌ن ئاگای له‌ خۆیبێت.  

ئاگادارکردنه‌وه‌/agadarkirdinewe: کتپ:[ ئاگادار+ کردن+ ه‌وه‌] سه‌رنج راکێشانه‌وه‌، سه‌رزه‌نشت کردنه‌وه‌، نوقڵانه‌لێدان (به ‌خراپه‌).[ ئینگـ : warning]. 

ئاگادارنه‌بوون/agadarnebûn: کتن:[ ئاگادار+ نه‌+بوون] هۆشیارنه‌بوون.

.

.

.

.