ئاغزوونە/azûne: نتـ:[ تشت][ ئاغز( تورکی) دەم + ئوونە _ ووانە : دەمەوانه) پژیم، ئاوزنگه‌، ئاوزێتە، بەلەزوانە، بەرەزوانە، سێر. ئاڵقە( گەو)ێکە لە کانزا یان ئێسک و ئەو جۆرە شتانە، بەشێوەی بازنە یان چوارگۆشە دروستدەکرێت، لە ناوەڕاستیدا تیزماڵکێکی لە هەمان کانزا پێدا ڕایەڵکراوە. وەکو( قوتری دائەرە) ئەمەشیان( زمانە) ێکی تێدەخرێت.

ئەم ئامرازە دەخرێتە سەری پشتێندی قایش، هەمیان بەندە سەعات و فیشەکدان و گەلێ شتی لەم بابەتە لەپشت یان هەر شوێنێکی تونددەکرێت.

ئالقەزووانە، ئازوونە، ئاغزووم، ئا ڤزووم.{ زەبیحی، ل، }

.

.

______________

ئاغزوونە/azûne: نتـ: ددانەداری کانزا کەمانەی تێدایە و بۆ داخستنی قایشی پشت و کەوش و… بەکاردەهێنرێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، }

.

.

.

.