ئاڵ ¹ /: ن، ئان:[ پەهلەوی: ئارووس:erûs/arûs][ ڕەنگ] ڕه‌نگی سووری گه‌ش، سورێ ڤەبی( کباک، باد): پیوازه‌که‌ ئه‌وه‌نده ‌سووره‌ ئاڵ ده‌بێت.

بەراووردکردنی باڵاتر و باڵاترین 
تاک   کۆ 
 شێوەزاری هەورامی   ئاڵته‌ر  ئاڵته‌رین
 کرمانجییەکان   ئاڵتر  ئاڵترین

:: ده‌نکی هه‌نار ئاڵه‌

:: ئه‌وه‌نده‌ ئاڵه‌ ئاوی چاوی ده‌بات.

{

له ‌ئه‌شکی خوێن به ‌یادی لێوی ئاڵت 

که‌نارم بوو به ‌کانی له‌عل و یاقووت

}{سالم}.

ئاڵایی/ayî: نچ:[ ئاڵ+ ئایی ] شتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، هه‌رشتێک چه‌ندڕه‌نگی هه‌بێت.

:: ئاڵا و واڵا.

ئاڵبۆیاغ/aľboya: نتـ:[ جوانکاری][ ئاڵ+ بۆیاغ] سوراوی ژنان، بۆخۆجوانکردن.

ئاڵوواڵا/aľûwaľa: نتـ:[ ئالا+ و+ واڵا ]

1 . ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.

2 . پیڕ، جیڕ. 

ئاڵبوونه‌وه‌/albûnewe: کتپ:[ ئاڵ+بوون + ه‌وه‌] له‌کارکه‌وتنی ددانی ئاده‌میزاد و توانای جوونی خوارده‌مه‌نی نه‌مابێت.

 تێبینی 
1 . ئه‌م فرمانه‌ هه‌ر بۆددانی ئاڵ به‌ کارده‌هێندرێت که‌ شتی ترشی و تیژی خواردبێت وه‌ک هه‌نارلیمۆ، نارن…
2 . له ‌ناوکورده‌واریدا وه‌ها باوه‌، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر یه‌کێک ددانی ئاڵببێته‌وه‌، دوو سێ گه‌ڵای دارزه‌رده‌لووبجاوێت چاکده‌بێته‌وه‌.

:: هه‌موو که‌س ددانی به‌ترشی ئاڵ ده‌بێته‌وه‌، قازی، نه‌بێ، به‌شیرینی

.

.

__________

ئاڵ ² /: ن:

1 . [ ئه‌فس] هال، شه‌وه‌، تای زه‌یستانه‌، زه‌یستانه‌تا، ئه‌و شێوه‌ ژنه ‌خه‌یالیییه‌ی که‌پێ ده‌ڵێن ( ئاڵ).

2 . [ نخ] گه‌یشتنی میکرۆب به ‌منداڵدانی ئافره‌ت له ‌کاتی منداڵ بوون یان منداڵ له ‌بارچووندا. ژنه‌ که‌ سوور هه‌ڵده‌گه‌رێت. ئه‌گه‌ر زووچاره‌سه‌رنه‌کرێت ده‌یکوژێت.

3 . نه‌خیرا، چاپووک.

:: له‌قسان ئاڵیزه‌نگانه‌، له‌کاران ڕیخبه‌لینگانه‌. به‌که‌سێک ده‌گووترێت که ‌قسه‌ هیچی نه‌هێشتبێته‌وه‌ و به ‌کرده‌وه‌ش هیچی له‌ده‌ست نه‌ێت.{ پپت}.

ئاڵبردنه‌وه‌/aľbirdinewe: کتن:[ ئاڵ+ بردنه‌وه‌] مردنی زه‌یستان یان منداڵه‌که‌ی له ‌دوای زاینی تا چه‌ند ڕۆژێ

:: ئاڵ بردییه‌وه‌، شه‌واره‌ی بۆ ده‌گرن ئاڵ نه‌یبا ته‌وه‌.

ئاڵبڕه‌/aľbe: نتـ:[ ئاڵ+ بڕ(بڕین)+ ئه‌] که‌سێک که‌ چاره‌ی ژنی ئاڵلێدراو ده‌کات. شێوه‌ی چاره‌کردنه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بوو : که‌لوپه‌ل یان جه‌مه‌دانی پیاوێکی ژن ئاڵبردوویان ده‌هێنا ده‌یان به‌ست به‌سه‌ر ژنی زه‌یستانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵه‌که‌ بڕه‌وێته‌وه‌.

ئاڵلێدان/aľilêdan: کتن:[ ئاڵ+ لێدان] ژنێک که‌ تووشی نه‌خۆشی ئاڵبووبێت.

:: پووره‌ بەسێ ئاڵلێداوه‌، شێتی کردووه‌.

ئاڵیزه‌نگان/aľî zangan: نتـ[ ئاڵ+ ی+ زه‌نگان] ئاڵی زه‌نگی، ئاڵی شه‌وه‌زه‌نگ.

  تێبینی 
  زه‌نگ واتای تاریکخه‌ست. له ‌کورده‌واریدا وا باوبووه‌، که‌ شه‌وه‌زه‌نگ به ‌تاریکی ده‌هات و له‌ تاریکی ده‌ژیا، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌مه‌ش ژنی زه‌یستانیان نه‌ به‌ تاریکی و نه ‌به ‌ته‌نها جێده‌هێشت.

{

له‌ قسان ئاڵی زه‌نگانی 

وه‌کی دی ریخ له‌ لینگانی

}{ پەندی پێسێنان}.

.

.

___________

– ئاڵ  3/ – aľ: پاشگرێکه‌ له ‌زمانی کوردی به‌ ناوه‌وه‌ ده‌ڵکێت واتای وێکچوونی و رێژه‌یی لێ زیاد ده‌کات و ده‌یکاته‌ ناوێکی نوێ

:: چه‌ت – چه‌تاڵ

:: چه‌نگ(چنگ) – چه‌نگاڵ( چنگاڵ)

:: قرژ – قرژاڵ

:: کیڤژ‌ – کیڤژاڵ

:: هه‌رز – هه‌رزاڵ.

.

.

__________

ئاڵ  4 /: ن:[ بیا][ ئاب][ تورکی : al : کڕین] لە زمانی کوردییدا ئەم وشەیە بە تەنها بەکارناهێندرێت و دەگەڵ( گۆڕ) بەکاردەهێندرێت وەک : ئاڵوگۆڕ واتا کرێن و گۆڕینەوە، ڕەنگە دروست بوونی ئەم وشەیە بگەرێتەوە بۆ ئەو جۆرە سەوداکردنەی کە چشت کرێن لە ڕێگای گۆرێنەوە وە بێت وەک گەنم بە مێووژ یان گوێز بە چای یان زۆر تشتی دیکە.

.

.

.

.