ئاڵقه‌/aľiqe: ن:[ ع : حلقه‌ ]

1 – بازنه ‌: هه‌ر شتێکی خڕ وه‌ک ( دائیره‌) که‌ ناوه‌ڕاسته‌که‌ی بۆش بێت. دار، ته‌ڵ، یان شیشی ئاسن که‌ سه‌ره‌کانیان گه‌یشتبێته‌وه‌ یه‌ك.

:: ده‌ستی به‌ئاڵقه‌ی که‌عبه‌وه‌ گرتووه‌. واتا چووته ‌حه‌ج.

2 – ئاخله ‌: کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ ده‌وری که‌سێ یان شتێ.

::  ئاڵقه‌ی زیکر له‌ ته‌کیه‌ی شێخ بابا.

3 – ئونگوستیڵه‌ی زێر، زیو، پلاتین، به‌بێ نقێم. که‌ له‌م داوییه‌ یه‌دا بووته‌ باو، کوڕ و کچ پاش ئه‌وه‌ی بوونه‌ ده‌زگیرانی یه‌کتر له‌ ده‌ستیانی ده‌که‌ن.

4 – خشڵێکی زێوی لە چەشنی گوارەیە، بەڵام جەمسەری بەستراوە و یەكێکە لە پاژەکانی کۆچکەی مەنگووری، کە دەکەوێتە لاجانگی کۆچکەوە.

ئاڵقه‌داغ/aľiqe dağ: ئانتـ:[ع : ئاڵقه ‌( حلقه‌)+ کو : داغ] جۆرێک داغی گوێچکه‌ی ماڵاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گۆردرێت، به‌شێوه‌ی بازنه‌یی.

ئاڵقه‌له‌ گوێ/aľiqe le gwê: ئانتـ:[ع : ئاڵقه ‌(حلقه‌)+ کو : له‌گوێ] ئاڵقه‌به‌گوێ، ئاڵقه‌له‌گوێ.

1- گوێ له‌مست، گوێڕایه‌ڵ، که‌سێک که‌ به‌قسه‌ی که‌سێکیتر بکات.

2- پپـ: به‌نده‌، غوڵام، کویڵه‌.

{ تێبـ : له‌ ده‌ورانی به‌نداوه‌ریدا که‌ مرۆ‌ڤ وه‌کوو کاڵا ده‌کڕدرا و ده‌فڕۆشڕا بۆ ئه‌وه‌ی ( به‌نده‌) و ئه‌وانه‌ی کویله‌بوون ڵێکجیابکرێنه‌وه‌، ئاڵقه‌یان له‌ گوێچکه‌ یان له‌ ملیان ده‌کرد

::   ئاڵقه‌ به‌ گۆش : ئاڵقه‌ به‌گوێ.

ئاڵقاوێز/aľiqawêz: نتـ:[ ع : ئاڵقه‌( حلقه‌)+ ئاوێز] ئه‌ڵقاوێز. له‌ سێ داره‌دانی که‌سێک تا مردن.

ئاڵقه‌ڕێز/aľiqeřêz: نتـ:[ ع : ئاڵقه‌(حلقه‌) + کو : ڕێز ]

1- ئه‌نجامه ‌: چه‌ند ئاڵقه‌یه‌که‌ له‌ ئاسن دروست کراون وه‌کو زنجیر تێک ده‌کرێنه‌وه‌، سه‌رێکی له‌ تایه‌کی ده‌رگا داده‌کوترێت، سه‌ره‌که‌ی تری پارچه‌ ئاسنێکی درێرۆکه‌ی کوندار یان ئاڵقه‌ێکی پێوه‌یه‌ ده‌کرێت به‌سه‌ر(دوولایی)دا. که‌ له‌ تایه‌که‌ی تری ده‌رگا( ئه‌گه‌ر دوو تای بێت یان له‌ چوار چێوه‌ی ده‌رگا داکوتراوه‌، بۆ داخستن و قفڵدانی ده‌رگا به‌کار ده‌هات.

2- ڕزه‌: هه‌ر جۆره‌ ئامرازێکی تر که‌ به ‌ئه‌م شێوه‌یه‌  بۆ داخستنی ده‌رگا له‌ کانزا دروست کرابێت، شێوه‌ی هه‌ر چۆنێک ببێت.

ئاڵقه‌ڕێزکردن/aľiqerêz kirdin: کتپ: داخستنی ده‌رگا، هه‌ڵپێکانی ده‌رگا، هێنانی ئاڵقه‌ رێز له‌ تایه‌کی ده‌رگاوه‌ بۆ تایه‌کی تر یان بۆ سه‌ر چوارچێوه‌ و کردنی به‌دوو لاییدا.

ئاڵقه‌زوونه‌/aľiqe zûne: نتـ:[ع : ئاڵقه‌ + کو: زوونه‌( زمانه‌)][ مکـ]  ئاغزوونه‌، ئاوزینه‌، ئا‌ڤزوونک، ئا‌ڤزێمک، ئاڵقه‌ی پشتێندێ، مامک، قه‌وسه‌ڵه‌، لۆته‌ر، مه‌ته‌ڵه‌، هه‌ته‌ڵ، هه‌ڵـهین.  

ئاڵقه‌تیز/iqetîz: نتـ:[ ڕوو][ رۆژک، مکـ] شه‌ڵواربه ‌کوڵ، شیرکتک، خوژیلک :  گیایه‌کی ده‌شته‌کیه‌، زۆر به‌رز نابێته‌وه‌، هه‌میشه‌ شینه‌، ته‌نانه‌ت له ‌ژێر به‌فریشدا ده‌مێنێته‌وه‌ و شینه‌. ساقه‌تی نیو سانتیمه‌تر ئه‌ستوور ده‌بێت و قه‌ف قه‌فه‌. له‌ شکاندنه‌وه‌ دا شیری لێ ده‌تکێت، دڵۆپه‌ی ئه‌م شیره‌به‌چه‌ند کڵۆ شه‌کرێک ده‌کرێت و له‌ باتی ده‌رمانی ره‌وان  به‌کارده‌هێندرێت و زۆر کاریگه‌ره‌.

{ تێبـ: { زه‌بیحی} به‌ڵێکدانه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه ‌هیچ پێوه‌ندیه‌کی به‌(ئاڵقه‌) و ( تیز: تیژ)وه‌ نیه‌. و زیاتر له ‌گرێکی ده‌کات. ته‌نیا د. معین له‌سه‌ر ده‌م گیایه‌ی به‌ ناوی ( گوڵی نسار: گوڵی سه‌ره‌ونخوون) له‌ فارسی دا وه‌ها لێی داوه‌: …. له‌ بنی ئه‌م گیایه‌دا مادده‌یه‌ک هه‌یه ‌(سیکلامین:cyklamen ) ی ناوه‌، که‌ بۆ ره‌وانی زۆر کاریگه‌ره‌. (مه‌ردۆخ) یش به‌( بخوری مریه‌م)ی نووسیوه‌ و هاوتای به‌ (جه‌نگی مریه‌م)ی داده‌نێت. ئه‌و جار له‌ باسی (جه‌نگ مریه‌م) دا به‌ عه‌ره‌بی( بخور الاکراد)ی بۆ واتا لێک داوه‌ته‌وه‌. (المنجد)ی عه‌ره‌بیش یه‌کێک له‌ هاوتاکانی(بخور مریه‌م) به‌(بخور الاکراد) ناوده‌بات.

.

.

.