ئاڵۆز ¹ /aľoz: ئان:{{ ته‌ر، تر}{ ته‌رین، ترین }}
1 – [ مکـ] ژوولیده، حاله‌تی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی هه‌وداکانی ماشهرهن و کڵافهدهزوو…
:: ئه‌م ماشه‌ره هێنده ئاڵۆزه به که‌س هه‌ڵناکرێت، ناساکار.
2 – [ مجـ] تووڕه‌بوون : گیانداری تووره و تڕ‌ۆ، کاتی سه‌رما ده‌شێوێت
:: ئیمرۆ زۆر ئاڵۆزه.
3 – به‌رهه‌ڵست و ناره‌حه‌تی هاتنی پێش جێبه‌جێ بوونی کارێك
:: ئیشه که‌مان لێ ئاڵۆزبووه
ئاڵۆزان/aľozan: کتنـ: ئاڵۆزبوون، ئاڵۆزکان، ئاڵۆسکان، تووره‌بوون.
ئاڵۆزاندن/aľozandin: کتپ: ئاڵۆزکردن
:: ئیشه‌که یان لێئاڵۆزاندین
:: کچێ ماشه‌ره‌که ناڵۆزێنی.
ئاڵۆزاو/aľozaw: ئانتـ:
1 – چڵۆنایه‌تی هه‌موو شتێکی وه‌کو به‌ن، موو..که ئاڵۆز بوو بێت.
2 – چڵۆنایه‌تی کارێکی گرێ و گولی تێکهتبێت. شتێکی به‌سه‌رهاتبێت به‌هاسانی جێبه‌جێ نه‌بێت و سه‌ره‌و ده‌ری لێنه‌کرێت.
3 – حاڵی مرۆڤێکی تووڕهبووبێت، ڕقی ههڵتابێت
:: به‌نی ئاڵۆزاو ههناکرێت.
:: ئیشی ئاڵۆز جێبه‌جێ کردنی دژواره.
:: مرۆڤی ئاڵۆز جێبه‌خۆ ناگرێت.
:: ئه‌م واشه‌ره بۆچی ئه‌ها ئاڵۆزاوه.
ئاڵۆزاوی/aľozawî: نچ: ناساری، ناسانایی.
ئاڵۆزبوون/aľozbûn: کتن:[ ئاڵۆز+ بوون]
1 – ئاڵۆسكان : تێک ئاڵکانی داوی به‌ن و ده‌زوو
:: ئه‌م کڵافهیه بۆچی وه‌ها ئاڵۆز بووه ؟.
2- تێکچوونی ڕێکوپێکی سه‌روپرچی به‌شانه داهاتوو.
:: کچێ تا پرچه‌کانت ئاڵۆزنه‌بوون بیان هۆنهوه.
ئاڵۆزبێلی/aľozbêlî: ئانتـ:
:: ئاڵۆزیێلی ژیان
:: ئاڵۆزیێلی كێشەی ڕامیاری كورد لە رۆژهەڵاتی ناویندا.
ئاڵۆزوپاڵۆز/aľozûpaľoz: نتـ:
1- ئاژاوه و هه‌راوهوریا.
2- شێوانی چڵۆنایه‌تی کۆمه‌ڵ، نارێکی
:: دنیایه‌کی ئاڵۆزوپاڵۆزه.
تێبینی |
که‌رتی دووه‌می ئه‌م وشه‌یه، شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی وشه‌ی کوردی( پڵووچ)ـه له( پێچهڵپڵووڵ)دا، له‌فارسیدا( په‌لیس) به‌واتای( ناڕێک و ناهه‌مووار) و( پهرییز) به‌واتای( هاوارهاوار)تێت. ئێستا له کارکه‌وتوون و له قامووس نه‌ماوون{ زه‌بیحی} |
ئاڵۆزکان/aľozkan: کتنـ: تمـ: ئاڵۆسکان، واڵۆزبوون، شێوان و تێکچوونی به‌ن و ده‌زوو وشتی تر.
:: ئاڵۆزكانی كێشەیەیلی ناوەخۆ لە عێراق بە رۆیشتنی ئەمەریكا زیاتر دەبێت.
ئاڵۆزکاو/aľozkaw: ئان: ئاڵۆزاو.
ئاڵۆزکردن/aľozkirdin: کتپ:
1- شێواندن و گرێ و گۆڵ خستنهماشهرهبهن، گڵۆڵه‌موو، کڵافهدهزوو.
2- شێواندن و تێکدانی سه‌ر و پرچی شانه‌کراو و داهێندراو.
3- ته‌گه‌ره و چهتخستنه پێش جێبه‌جێ کردنی کارێک و دژوارکردنی . : ئاڵۆداندن.
ئاڵۆزی/aľozî: نچ:[ ئاڵۆز+ ی]
1- تێک ئاڵکاوی ( بۆ : موو، به‌ن، ده‌زوو…).
2- تووڕه‌یی و تۆسنی، توند مه‌جازی، ڕق هه‌ڵستاوی( بۆ مرۆڤ).
3- پشێوی‌و شێواوی( کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک)
4- هه‌کاری : تێفووس، ڕه‌شه‌گرانه‌تێ، بهتێخی، پهتۆخ، رزی، ههلسی.
دەروونی ئاڵۆز/derûnî aľozî: نچ:[ دەروون+ ی+ ئاڵۆز]
کاری ئاڵۆز/karî aľozî: نچ:[ دەروون+ ی+ ئاڵۆز]
.
.
__________
ئاڵۆز²/aľoz: ن:[ ڕوو] گوڵهئاڵۆز: گیایه‌کی خۆرسکی یه‌کساڵه‌یه و گوڵێکی بچووکی ڕه‌نگ شهییپووری ده‌گرێت، له زۆربه‌ی کێوه‌کانی کوردستان شین ده‌بێت.
بۆ له‌وه‌ر باشه، له شوێنی به ڕوو و کنگر زۆره، وه‌ک له ( تحفه الملوک) دانووسراوه گیراوه‌که گیراوه‌که‌ی بۆ ناره‌حه‌تی گورچیله‌و جگه‌ر ده‌درا به‌نه‌خۆش [ bot: Delphinium Consolida].
.
.
.
.