ئاییسان/ayîsan: کتن:[ كناو، مکـ]
1- سووتانی شتێک بهگڕەوی، چ بۆ ڕووناکی وه‌کوو چرا، چ بۆ گه‌رمایی وه کوو ئاگرێک که به دار و سووته‌مه‌نی تر بۆ چێشت لێنان و مه‌به‌ستی دیکه‌وه ده‌کرته‌وه.
:: ئاگرت ئاییسێ(نه ئاییسێ)؟،
:: تا دره‌نگ چرایان هه‌ر ئاییسا( دهئاییسا)
2 – ئاییسان، پێبوونی ئاگر، گیرسان، هه‌ڵ بوون.
هه‌ڵاییسان/ heľayîsan: کتن:[ هه‌ڵ+ ئاییسان ] په‌یدابوونی شه‌ڕوشۆر و هه‌را له نێوان دوو چه‌ند که‌س، یان ده‌وڵه‌تدا.
ئاییساندن/ayîsandin: کتپ:
1 – داگیرساندنی ئاوور و چرا و نهکووژانهوه یان
:: تا رۆژسۆبهمان داییساند گه‌رمامان نه‌هاته‌وه
2 – پێکردن، هه‌ڵکردن، هه‌ڵگیرساندن، شهوڵقاندن.
3 – سووتاندنی سووته‌مه‌نی
:: نه‌وت زۆرداییسێنن.
هه‌ڵاییساندن/heľayisandin: کتپ: [ هه‌ڵ + ئاییساندن ]
1- داگیرساندنی ئاگر، چرا….
{
ده‌ڵێن فه‌رموویه یار، هه‌تا لای خه‌تتی ڕێحانی
بڵێن با شه‌معی ڕوخساری ههڵاییێنێ ! ئه‌وا هاتم
}{حه‌ریق}.
2- [ ئد ] سازکردنی فیتنه و شەڕوشۆر. له‌سه‌ره‌تای چه‌رخی رابردوودا دهڵمان دوو شه‌ڕی جیهانی له‌دونیادا هه‌ڵاییساند. .
ئاییساو/ayîsaw: ئانفا: پێکراو، هه‌ڵگیرساو، هه‌ڵکراو، داگیرساو.
.
.
.
{ تێبـ: (لیسا: lysa ) له‌زمانی سویدی دا، ( Lichten) له زمانی ئه‌لمانی دا هه‌ربه هه‌مان واتان}.