ئای/ay: ن: بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێک به‌کارده‌هێندرێت.
1- بۆ پیشاندان و ده‌ربڕینی هه‌ست کردن به هه‌موو ئێش و ئازارێکی ماددی که به له‌شی مرۆڤ ده‌گات.
2- بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست به ئازارێکی مه‌عنه‌وی.
{ تێبـ: له ئه‌م حاله‌ته‌دا ( ئا) یه‌که‌ی درێژه‌و پاش( ی) که‌ش ده‌نگێکی( ـهـ) به‌رگوێ ده‌که‌وێت.
:: ئای بابڕۆ ئه‌و گۆشته گڕانه.
3- بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی واق ووڕمان، سه‌رسووڕمان یان خۆشییه‌کی تێکه‌ڵ به‌ئه‌وانه
:: ئای دنیا سه‌یره ! .
ئای ڕۆ/ayřo: نتـ:[ ئای+ ڕۆ] ئه‌ی ڕۆ، وه‌یڕۆ : ئاهرهتان له‌کاتی ته‌نگانه و لێقه‌ومانێکدا وه‌کوو هاوارو فریاد و حه‌یف و مه‌خابن به‌ماری ده‌هێنن.
ئای وای/ay way: نتـ:[ ئای+ وای] ئه‌ی هاوار، هه‌ی هاوار، ئه‌ی داد، وه‌ی داد.
ئای هۆ/ay ho: نتـ:[ ئای+ هۆ] هایهۆ، هه‌یهۆ، له‌کاتی باوه‌ر نه‌کردن و تووڕه‌یدا به‌کارده‌هێندرێت.
:: ئه‌ی هۆ چی به‌سه‌ر چێوه‌یه.
{ تێبـ : دووپاتکردنه‌وه‌ی بێزاری زۆرتر پیشان ده‌دات}.
ئایهۆئایهۆ/ayho ayho: ئانتـ:[ ئایهۆ+ ئایهۆ] هه‌یهۆ هه‌یهۆ ( بۆجهختکردنه).
ئای ئای/Ayay: ئمـ: وشه یه‌که بۆ سه‌رسووڕمانێکی زۆر به‌کارده هێندرێت
:: ئای ئای لووتی چه‌ند به‌رزه!!.
:: خۆ لێشم مۆردهبێتهوه. یان ئای ئای خۆ هێشتا ئه‌ویش ناره‌زایه.
.
.
__________________________
– ئای/ay – : پاشگرێکه له زمانی کوردی – ده‌لكێت ده‌گه‌ڵ ڕه‌گی چاووگ و ناوی چاووگی لێ دروست ده‌کات
:: مه‌ڕ + یای : مهڕیای
:: پڕ+ یای: پڕیای.
.
.
.
.