ئه‌تله‌س ¹ /etles: ن:[ بیا][ گر: ئاتلاس] ئاتله‌س

1 – هه‌ر په‌رتووکێک ده‌رباری نه‌خشه‌ نووسرابێت، به‌تایبه‌تی نه‌خشه‌ی ووڵاتان.

2 – کەتەلۆگێک دەربارەی ئەستێرەکان.[ ئینگـ: catalouge of stars]{ کەمال جەلال غەریب، فەرهەنگی ئەستێرەزانی}.   

.

.

_____________

ئه‌تله‌س ² /etles: ن: جۆرێکه‌ له‌ کوتاڵ که‌ له‌ ئاورێشم دروست ده‌کرێت، له‌به‌ر درەوشاوه‌ی مۆنج ده‌داته‌وه‌.

{

لاله‌ن به‌ به‌ده‌ن، ئه‌تله‌سی ئه‌خزر، که‌ له‌به‌رکه‌ن

نه‌و ڕه‌سته‌ و گوڵ به‌سته‌ له‌ گه‌ڵ ده‌سته‌ گیاهن

}{نالـی}.

.

ئه‌تله‌سی/etlesî: ئان: هه‌رشتێک شێوه‌ی ئه‌تله‌س بدات، چ  له ‌باره‌ی نه‌رم و نۆڵی یان ڕه‌نگ و دره‌وشانه‌وه‌.

{

وه‌ختی سبحه‌ینێ که ‌داوێنی فه‌له‌ک ئه‌تله‌سی بوو 

هه‌ر له‌جێ ڕاستە‌وه‌ بوو، دامه‌نی گرتم وه‌ک هار

}{ ره‌زا}.

ئه‌تله‌سی/etlesî: ن:

1 – [ ڕوو] گیایه‌که‌، بۆجوانی لەباخچه‌ی منداڵان ده‌یچێنن، گوڵێکی هه‌یه‌ وه‌کو شێپوور، ته‌نک و ناسک و بۆنخۆشه‌.

2 – [ ڕەنگ] 

:: ئەتلەسی سپی.

:: ئەتلەسی  سوور

:: ئەتلەسی عابی.

.

.

.

.