ئه‌رخه‌وان ¹/erxewan: ن:[ ڕوو] ئەرغەوان : دارێکه گه‌ڵاکانی خڕن، گوڵێکی سووری جوانی هه‌یه، لەسه‌ره‌تای به‌هاردا ده‌پشکوێت و سه‌رتاپای ده‌بێت به‌گوڵ، گوڵه‌کانی هه‌ندێک شیرنایی تێدا هه‌یه، هه‌ندێ که‌س ده‌یخۆن له‌کوردستاندا له ناوچه‌ی هه‌ورامان و پاوه و هه‌جیج و یالـی سیروان ده‌روێت.[Bot : Cercis Siliquastrum]
{
کارێزی شه‌ریف ئاوی نه‌ماوه
ئه‌رخه‌وان لق و پۆپی شکاوه
}{ پیره‌مێرد}.
ئه‌رخه‌وان سوور/erxewan sûr: نتـ: وه‌رزی لافاوی به‌هاران.
تێبینی : دووهۆی هه‌یه. |
1 – که ئه‌و وه‌رزه‌یان وا ناوناوه که لافاو هه‌ڵده‌ستێت دار ئهرخهوا ن گوڵ ده‌کا. |
2 – له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی باران سوور وه‌رده‌گێڕێت و شێوه‌ی ئه‌رخه‌وانی ده‌گرێت. |
ئه‌رخه‌وانی/erxewanî: ئانتـ:[ ڕه‌نگ] ڕه‌نگێکه وه‌کو ڕه‌نگی گوڵی ئه‌رخه‌وانی، سوورێکی مهیلەو بنه‌وشی، سورێکی ڕه‌ش باوە.
ئه‌رخه‌وانی کردن/erxewanî kirdin: کتپ: ڕه‌نگ کردن به‌شێوه‌ی ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وان.
.
.
________________
ئه‌رخه‌وان ²/erxewan: ن:[ ناڤ] ناوه بۆ کچان.
.
.
.
.