_______________________________________________________________________________________________________

ئه‌رکان/erkan: ن:[ع : ارکان

1- پایه‌ و کۆڵه‌که‌ی هه‌موو شتێک، هه‌ر شتێکی به‌ بێ ئه‌و ، کارێک یان کێشه‌یه‌ک جێبه‌جێ نه‌بێت و سه‌ر نه‌گرێت.

: ئه‌رکه‌کانی نوێژ، ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت.

{ زه‌عیف بێ خوانه‌ خوڕسته‌ ئیعتیقادت|| به‌ ئایین و به‌ ئه‌رکان و به‌توار}{ڕه‌زا}.  

.

2- ئه‌رکانی حه‌ربه‌ و کورت کراوه‌ته‌وه‌. 

: ساڵی ئه‌رکانی ( ساڵێکه‌ که‌ ئۆردۆی عوسمانی له ‌ژێر فه‌رمانده‌یی برایم پاشای ئه‌رکانی حه‌رب دا، له‌ مه‌ڵبه‌ندی مه‌هابات ده‌گه‌ڵ عرووسان شه‌ڕی کردووه‌).  

3- ناوه‌ بۆ کوڕان.

: ئه‌رکانه‌ شه‌ڵی نانه‌وا له‌ کانیسکان بوو.

.

ئه‌رکانی جێش/erkanî cêŝ: نتـ:[ سه‌ز][ کباشک] [ ع : ارکان+ جیش] ئیداره‌یه‌که‌ له‌ وه‌زڕاه‌تی جه‌نگ یان به‌رگری ووڵاتاندا، له‌کاتی شهاو ئاشتی دا فه‌رمان ده‌دات به‌ به‌شه‌کانی هێزی چه‌کدار و چاوه‌دێری جێ به‌ جێ کردنیان ده‌کات. ئه‌رکانی حه‌رب ( له‌ ده‌وری عوسمانیدا). ستادی ئه‌رته‌ش(رۆژک).

.

ئه‌رکانی حه‌رب/ erkanî ĥeřib:نتـ:[ سه‌ز][ع : ارکان+ حرب] 

1- ئه‌رکانی جێش.  

2- ئه‌فسه‌ری ستاد.

: هه‌ر ئه‌فسه‌رێکی به‌ دانسته‌ بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشی دایه‌ره‌ی ئه‌رکانی جه‌نگ په‌روه‌رده‌ کرابێت.

{ ئه‌رکانی حه‌ربی هۆردووی شه‌شه‌مین|| وه‌زیری عێرڕق محه‌مه‌د ئه‌مین }{ سه‌لام}.

.

.

.