ئه‌سپاب/espab: ن:[ع : اسباب ( سبب)] 

1 – ئامراز.

{

جۆشێک بده‌ن وه‌کوو هه‌نگ، ته‌گبیر بکه‌ن به‌ بێده‌نگ 

ئه‌سپابی  شه‌ڕ په‌یاکه‌ن، وتفه‌نگی هاوان

}{حاجی}.

.  

2 – مایه‌ی جێبه‌جێبوون و نه‌بوون یا ڕوودانی کار و به‌سه‌رهاتێک. 

::   ئه‌سپابی ئه‌م تێکشکانه‌ ده‌بێت چی بێت؟.  

::  ئه‌سپابی زیزبوونه‌که‌ی تێ نه‌گه‌یشتین.  

سه‌به‌ب، عیلـلە‌ت، هۆ.

.  

3 – هه‌موو ئه‌و کاڵایه‌ی له‌ دووکانێک داده‌نرێت بۆ فرۆشتن. خرت و پرت.   

4 –[مجـ][ مکـ] ئامرازی پیاوه‌تی مرۆ‌ڤ، ئه‌سپاو.

.

ئه‌سپاو/espaw: ن: 

1 -[ ئه‌رده‌] ئه‌سپاب : ئامرازی پیاوه‌تی مرۆ‌ڤ.  

2 – که‌لوپه‌ل، تفاق، ئامراز.  

3 – بۆنه‌، هۆ، مایه‌.

.

.

.

.