ئه‌گه‌ر/eger: ئاگ:[ پەهلەوی : هه‌كه‌ر] بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌كار ده‌كرێت.
1 – ئامرازی مه‌رجه.[ ئینگـ : if ]
:: ئه‌گه‌ر چووی بۆ به‌غدا، ئاگادارم كه.
:: ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بۆی، بچۆره لای دوكتۆر
{
ئه‌گه‌ر ده‌م زانی له كوێ ده‌نوستی
سینگم دۆشه‌گ بوو بۆم ڕاده‌خستی
}{ فۆڵكلۆر}
یان
{
بێره كوردستان عه‌زیزم گه‌ر تۆ سه‌یرانت ئه‌وێ
بتبه‌مه قه‌ندیل ئه‌گه‌ر گوڵزاری كۆێستانت ئه‌وێ
}{ ئه‌سیری}.
له گه‌ڵ هه‌موو جۆره ڕسته‌یه‌ک، چ هەواڵئی( خه‌به‌ری)، چ ئینشائی، چ ئه‌وه‌ی كاری تێدابێت، چ ئه‌وه‌ی تێیدا نه‌بێت، به‌كارده‌هێندرێت له هه‌موو حاڵه‌تێكدا واتایه‌كی مه‌رجی به‌هێز ده‌به‌خشێت.
.
2 – له‌پێش ڕسته‌یه‌كدا كه هه‌واڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی پرسیار بێت گومان و دوودڵی له‌ڕاستی قسه( ئیددیعا)یه‌كی له( مبتدا)كه‌دا باسیكراوه پێشان ده‌دات.
:: ئه‌گه‌ر كوێستانی ناخۆشه ؟.
3 – شیمانه.
4 – له پاش سوێندتێت واتای ئه‌و ڕسته‌یه‌ی كه‌به‌دواییدا دێت هه‌ڵده‌گێۆێته‌وه.
:: به‌سه‌ری تۆ ! ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه وا بێت…..
ئه‌گه‌ر بۆ/eger bo: ئاكتـ: ئه‌گه‌ربێتوو.
ئه‌گه‌رتێخستن/eger têxistin: كتپ:
1 – گومان خستنه‌سه‌رقسه و با سێك.
2 – به‌رهه‌ڵست هێنانه سه‌رڕێگای جێبه‌جێ بوونی كارێك.
:: تۆ خوا ئه‌گه‌رئه‌گه‌ری تێ مه‌خه له به‌یانی زووتر نیه بچۆ.
:: ئه‌وه چیته هه‌ر چی پێت ده‌ڵێن ئه‌گه‌رێكی تێ ده‌خه‌ی؟.
ئه‌گه‌رچی/egerçî: ئاكتـ: باوەکوو، هه‌رچه‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه .. ئه‌مه..[ ئینگـ : even if, even though]
:: ئه‌گه‌رچی جوامێر هه‌ر هیچی له كۆستی كه‌وتووشیان نه‌ئه‌زانی {بله }.
{
{ هێمن}.
ئه‌گه‌ركو/egerku: ئاكتـ:[ رۆژك، مكـ] ئه‌گه‌رێكو.
ئه‌گه‌رنا/eger na: ئاكتـ: ئه‌گیگن، ئه‌گیینا، ئه‌رنا، گه‌رنا
:: كابرام نه‌دی، ئه‌گه‌رنا پاره‌كه‌م پێی ده‌دا .
ئه‌گه‌رنه/egerne: ئاكتـ:[ رۆژك، سنـ] ئه‌گیینا.
ئه‌گه‌رێكو/egerêku: ئاكتـ:[ ئه‌گه‌ر+ یێك+ ئو( عطف)] ئه‌گه‌ر. جاباشه ئه‌گه‌رێكو له‌وێ نه‌بوو چی بكه‌ین. ئه‌گه‌ركو.
{ تێبـ : ئه‌گه‌رچی ئه‌م ووشه‌یه هه‌ر كاری ئه‌گه‌ر ده‌كات. به‌ڵام( ئه‌گه‌ر) ڕه‌ها و ئه‌مه‌به‌ستراو كراوه به( یه‌ك)بۆیه ده‌لاله‌تی له‌هی( ئه‌گه‌ر) سووكتره.
ئه‌گه‌رمه‌گه‌ر/egermeger: ئاكتـ: بۆ نادڵنیای ده‌گوترێت.
:: هاتنیان هه‌ر ئه‌گه‌رو مه‌گه‌ره.
مه‌گه‌ر/meger: ئاكتـ:[ مه+ گه‌ر( ئه‌گه‌ر): ئمـ+ پێوه‌ست+ ئاوه‌ڵكار] ڕێژه‌ی نه‌رێتی( ئه‌گه‌ر)ه، له ئاخاوتندا ده‌وری پێچه‌وانه ده‌بینێت.
:: مه‌گه‌رخودا بزانێت.
:: مه‌گه‌ر باران ببارێت.
:: مه‌گه‌ر ئێوه ده‌ستان نه‌كردووه به‌كار.
ئه‌گه‌رونه‌گه‌ر/eger û neger: ئاكتـ: له‌حالی ڕوون نه‌بوونی بارێكدا ده‌گووترێت.
:: كاره‌كه‌م له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ردایه نازانم جێبه‌جێده‌بێت یان نه‌ء.
ئه‌گه‌رێ/egerê: ئاكتـ:[ كناو، جا] له‌به‌ر.
.
.
.
.