ئه‌ڵماس/eľmas: ن:[ كیمیـ][ پهـ: ئه‌لماست] بریلیان .
1 – جۆره به‌ردێكی سه‌ختی به وورشه و گرشه‌ی گران به‌ها یه، به‌ڕه‌سه‌ن ڕه‌ژی( كاربۆن )ـه.
{ تێبـ: له‌به‌ر سه‌ختی و ڕه‌قی هیچ ماده‌یێك ده‌ڕووشێنێت و شوێنی ده‌كات. بۆ كونكردن و بڕینه‌وه‌ی شووشه‌ی به‌كاردێت.
2 – بۆ ڕازاندنه‌وه و خشڵی ژنان به‌كارده‌هێندرێت، ڕه‌نگی سه‌وز و شین و سوور و ڕه‌شی هه‌یه، له هه‌موویان گرانتر و په‌سه‌ندتر ئه‌وه‌یه كه هیچ ڕه‌نگی نییه وه‌ك بلوور. كاتێك له كان ده‌ری دێنن پارچه‌كانی ناقۆلا و كاێژاوین بۆ لێك و لووسكردن و بریقه‌داركردنی به خاكه‌ی خۆی ده‌سووتێندرێت. له هیندستان و ئاوسترالیاو باشووری ئه‌فه‌ریقا دا هه‌یه.
3 – [ مجـ] زۆرتیژ
:: پردی سیرات له موو باریكتره، له ئه‌ڵماس تیژتره.
:: گوێزانه‌كه‌ی وه‌ها تیژكردووه ده‌ڵێی ئه‌ڵماسه.
4 – هه‌رشتێكی بریقه‌دار وروون.
{
ئه‌وا ساماڵی كرد ڕۆژ كه‌وته سه‌رشاخی گله‌زه‌رده
به‌سه‌ر ئه‌و به‌فره‌دا تیشكی هه‌تاو ئه‌ڵماسی خواكرده
}{پیره‌مێرد}.
5 – ناوه بۆ ئافره‌تان.
ئه‌ڵماس تاش/eľmas taŝ: نفا: ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ڵماش ده‌تاشێت.
ئه‌ڵماس ته‌راش/eľmas teraŝ: نتـ: پیاڵه‌وپه‌رداخێكه كه تاشڕابێت و گۆشه‌گۆشه كرابێت. ئه‌ڵماس.[ ئینگـ: Diamond].
.
.
.
.
.