ئیداره‌/îdare: ن:[ ئاب][ع : اداره‌] دایره‌( باشک) : به‌شێک له‌ به‌شه‌کانی هه‌ر وه‌زاره‌تێک که ‌له‌ ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی کارانی هه‌یه‌.: ئیداره‌ی گومرک، ئیداره‌ی شاره‌وانی.

ئیداره‌کردن/îdare kirdin:

1 – :  کتن:[ ئاب] هه‌ڵسووڕاندنی کاروبار. به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و کاری شوێنێک.

::  که‌ که‌سێ ئیداره‌ی ماڵی خۆی پێ نه‌کرێت.

::  ئیداره‌ی ووڵاتێکی چۆن پێده‌کرێت.

2-: کتپ: هه‌ڵکردن، به‌ڕێوه‌چوون.

::  قوربان جه‌نابی قازی به‌م جۆره‌ ئیداره‌ ناکه‌م بفه‌رموو با ته‌ڵاقم دا.

::  ده‌ڵه‌گ به‌رازه‌ نازانم چۆن به‌م سه‌رمایه‌ ئیداره‌ ده‌کا.

::  هێنده‌ هه‌ژاره‌ به‌نانی وشکیش ئیداره‌ ده‌کات.

ئیداره‌ ده‌گه‌ڵ کردن/îdare de geľkirdin: کتن:[ع : اداره‌+ کو : ده‌گه‌ڵ+ کردن] به‌ڕێوه‌چوون له‌گه‌ڵ که‌سێک، هه‌ڵکردن و ساراندن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک.

:: هێنده‌ دڕ بێ حه‌یایه‌ که‌س ئیداره‌ی له‌ گه‌ڵ ناکات.

ئیداری/îdarî: نچ :[ ئاب][ع : اداره‌+(ه ‌: ده‌سوێت)ی]

1- هه‌ر شتێک پێوه‌ندی به‌ ئیداره‌ وه‌ هه‌بێت.

:: کاروباری ئیداری. ئه‌مری ئیداری.

1- 2- ئه‌و که‌سه‌ی له‌ هه‌ڵسووڕاندنی کاری ئی‌داره‌ شاره‌زا بێت.

::  قه‌ت پارێزگاری ئیداری وه‌ها نه‌هاتووته ‌که‌رکووک.

2- 2- که‌سێکی له‌ هه‌ڵسووڕاندنی کاری ئیداره ‌دا وشک و ڕۆتینی بێت.

.

.

.