ئیراد/îrad: ن:[ بیا][ ع: اراده]
1 – [ ڕۆژک، مکـ] نه‌نگه، ڕه‌خنه، عه‌یبه.
:: زۆرئیراده پیاوی گه‌وره قسه‌ی ناشیرین بکات.
:: به‌ئیرادی مه‌زنه. ئه‌وه‌شیان لێ کرد به‌ئیراد.
تێبینی |
ئه‌م وشه‌یه ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام ئه‌و واتایه‌ی که له کوردییدا وه‌ری گرتووه فڕی به‌سه‌ر واتا عه‌ره‌بییه‌که‌وه نیه.{زه‌بیحی}. |
2 – [ باشک]
1- داهات، به‌رهه‌م، گشت ئه‌و پاره‌یه‌ی له کاروکاسبی، یا کشتوکاڵ ده‌ست که‌سێ ده‌که‌وێت.
{
یه‌ک دوودێی داوه‌تی سوڵتان په‌یی ئیتعامی ته‌عام
هه‌ر یه‌کێکی به‌قه‌ده‌ر خه‌زنه‌ێی ئیرادی هه‌یه
}{ ره‌زا}.
2 –[ ئاب] هه‌موو ئه‌و پاره و پووڵانه‌ی که له‌ڕێگای جۆربه‌جۆره‌وه ده‌ڕژێنه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تێک.
ئیرادگرتن/îradgirtin: کتن:[ع : اراده + کو : گرتن][ ڕۆژک، مکـ] عه‌یبوعار ده‌رخستن، ڕه‌خنه‌گرتن.
:: ئه‌وه چیه هه‌ر له‌خۆڕا ئیرادان ده‌گرن.
ئیرادلێگرتن/îrad lěgirtin: کتپ:[ئیراد+ لێگرتن][ ڕۆژک، مکـ]
1 – عه‌یب له کارێک ده‌رخستن، له کاروکرده‌وه و قسه‌ی که‌سێک ڕه‌خنه‌گرتن.
2 – به‌ڕاست نه‌زانینی کار یان قسه‌ی که‌سێک.
:: ئیرادی لێمه‌گره هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئاقڵ پێ ده‌شکێت.
:: ده‌توانیت سه‌د ئیرادی لێ بگریت.
:: ساعاتێکه قسه‌ده‌کات شتێکی و وه‌های نه‌گوتووه، ئیرادی لێبگیرێت.
.
.
.
.