ئیراده‌/îrade: ن:[ ع : اراده‌] ویست، خواست، مه‌یل، ‌ڤێن( كباک).

::  ئیراده‌ی خوایه ‌چی له‌گه‌ڵ ناکرێت.

.

ئیراده‌ت/îradet: نتـ:[ع : اراده‌+ کو : ت][ ڕۆژک]

دڵسۆزی و ئیخلاس له‌ دۆستایه‌تیدا، دۆستایه‌تی ڕاست تێکه‌ڵ به‌پچووکایه‌تی.

::  ئیراده‌تمان هه‌یه‌، عه‌رزی ئیراده‌تی ته‌قدیم بکه‌ن.

.

ئیراده‌تمه‌ند/îradetmend: ئانتـ: [ع : اراده‌+ کو : ت+ مه‌ند][ ڕۆژک]

ئه‌و که‌سه‌ی زۆر دڵسزبێ به‌رامبه‌ر دۆست و ئاشنای خۆی.

::  قوربان پیاوی وا ئیراه‌تمه‌ندم که‌م دیوه‌. 

.

ئیراده‌کردن/îrade kirdin: کتن:[ع : اراده‌+ کو : کردن]

1- بڕیار هاتنه‌سه‌رکران و نه‌کرانی کارێ یا بوون و نه‌بوونی شتێک، ویستن تێکه‌ڵ به‌ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێکردن.

2- لێبڕان، بڕیاردان، مه‌یل هاتنه‌سه‌ر.

.

.

.