ئیزن/îzin: ن:[ع : ازن] ئیجازه، ده‌ستوور
:: له ئێمه‌و ئیزن به، تۆ ئیزنت به ده‌ستی خۆته، به‌بێ ئیزن بۆ هیچ کوێ نه‌چی.
{… مه‌رکه‌بی سه‌گلاوی لهئێختهخانهی دێنا ده‌رێ به‌ئیزنی خولا و پێغه‌مبه‌ری لێ ده‌بوو سواره}{تحفه}.
.
ئیزن خواستن/îzin xwastin: کتپ:[ع : ازن+ کو : خواستن]
1- داوای ئیجازهکردن بۆ کردنی کارێک.
:: ئیزنمان له ماموه‌ستا خوست وهاتینه‌وه.
:: ده‌بوایه ئیزن بخوازی نه‌ک سه‌ربه‌خۆ لێده‌ی بڕۆی.
2- داوای ئیجازه‌ی ڕۆیشتن له خانه‌خوێ کردن. خواحافیزی کردنی میوان له خانه‌خوێ.
:: سێ ڕۆژ میوانیان بوین هه‌ر ئیزنمان ده‌خواست ئیزنیان نه‌ده‌داین.
.
ئیزندان/îzindan: کتپ:[ع : ازن+ کو : دان]
1 – ئیجازه‌دان، ڕێگادان به که‌سێک بۆ کردنی کارێک.
:: باغه‌وانه که خۆی ئیزنی داین ئه‌م تووه بته‌کێنین.
:: هه‌رچه‌ندی به‌هانه‌ی هێنا یه‌وه ماموه‌ستا هه‌ر ئیزنی نه‌دا.
2 – به‌ره‌ڵڵاکردنی قوتابی له قوتابخانه پاش ته‌واوبوونی خوێندن. یا کرێکار له سه‌ر ئیش پاش ته‌وابوونی کاری ڕۆژانه.
3 – ده‌رکردنی کرێکار و کاربه‌ده‌ست له سه‌ر کار.
:: قادر ! بزانه و تاو زه‌ند، چه‌ند ڕۆژی ئیش کردووه پاره‌که‌ی بده‌یه و ئیزنی بده.
4 – ڕازی بوونی خانه‌خوێ به ڕۆیشتنی میوان.
.
.
.