ئیش1/îş: ن: به‌ر، به‌رهه‌م، به‌روبۆ، به‌ربووم.
.
.
______________________________
ئیش2/îş: ن:[ باشک][ لە زمانی تورکیی کۆن ( وەکو ئویغوریی کۆن، و ئۆرخۆنیی کۆن)ـدا هەر ” ئیش” بوە و بە هەمان واتا بووە، بە هەمان شێوە لە زمانی تورکیی ناوەڕاستدا، و ئێستەش لە هەمو زمانە تورکیەکاندا هەیە : تورکی، ئازەربەیجانی، تورکمانی، تەتاری، قەرەخانی، ئوزبەکی، ئویغوری، یاقوتی، چوڤاشی، قیرغیزی، قازاخی، باشقیری، گاگاوزی، قەرەقالپاقی، قوموقی، قارایی، بەلقاری، توڤایی، نۆغایی، و هەندێکی تریش. وشەکە لە هەمو ئەم زمانانەدا هەیە بەشێوەی ” ئیش” ، ” ئییش” یان ” ئەش” یان شتێک لەم بابەتە، و لە هەمویشیاندا بە هەمان واتایە. بۆیە کوردی ئەم وشەیەی لە زمانی تورکیەوە وەرگرتووە، مەبەست لە تورکیی ئەنەدۆڵیی عوسمانی یە]{ سەروەر}
1 – کۆششێك ئەنجام بدرێت( به‌هێزی مێشک، ده‌ست و بازووی مرۆ‌ڤ یا هه‌ر سه‌رچاوه‌ێیکی دیکه‌ی هێز) بۆ به‌رهه‌م هێنان، ئافراندن، دروستکردن، سازکردن، ڕێکخستنی مادده‌یه‌ک، شتێک، یان کێشه‌یه‌ک.
2 – هه‌ر کۆششێکی مرۆ‌ڤ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی بژێوی خێزانی خۆیده‌یکات.
:: ئه‌م کابرایه له‌وه‌تی هه‌یه ئیشی دارتاشییه.
:: خدر گوێ ناداتێ هه‌ر ئیشێکی ده‌ست که‌وێت ده‌یکات.
{
هه‌موو بێ ئیش و بێ کار‌و ته‌وه‌ززه‌ل
ورگ پان و مل ئه‌ستوور و سه‌لک زل
}{مه‌لا}.
3 – هه‌ر کێشه‌یه‌ک جێبه‌جێ کردنی پێبوێت، چاره‌سه‌ر، تێکه‌ولێکه.
:: کاوه به ئیشێک چوه ده‌ری ژووره‌که….
{
به‌ڕیشی گرژ‌و پرچی پڕ له ئه‌سپێ
بناغه‌ی ئیشی کوردان چۆن ئه‌چه‌سپێ
}{مه‌لا}.
4 – کرده‌وه، کار، فه‌رمان، کردار، پیشه، شۆل(با) ، شوول.
:: ئیشی ئه‌مرۆ مه‌خه‌ره سبه‌ینێ { پپ}.
:: ئه‌و ئیشه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یتوانی داوی مه‌خه بۆئاینده.
:: به ئیشی تۆش ناشێت به‌ڵام چار نیه.
:: به قوربانی ئیشی خوابم که‌س لێی تێ ناگات.
ئیش ئه‌نجامدان/îş encam dan: کتپ: کار کردن.
ئیش به‌ده‌ست/îş bedest: نتـ، ئانتـ:
1- ئه‌و که‌سه‌ی به‌کارێکه‌وه خه‌ریک بێت.
2- که‌سێکی کاری له ده‌ست بێت، بتوانێت له ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تدا کاران ڕاپه‌ڕێنێت.
{ تێبـ: تورکیش ئه‌م وشه‌یه به‌کار دێنن و بۆیه هه‌ندێ که‌س وا تێده‌گه‌ن که له تورکی وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نیه‌و ده‌گه‌ڵ ئێش له‌یه‌ک ڕیشه‌ن}{ زه‌بیحی}.
ئیش پێبوون/îş pêbûn: کتن: کارپێبوون. ناچاربوون به که‌سێک که کارێکت بۆ به‌ڕێبخات.
ئیش پێبوونه‌وه/îş pêbûnewe: كتن: كارپێ بوونه‌وه، ناچاربوونه‌وه.
ئیش پێکردن/îşpêkirdin: کتپ:[ ئیش+ پێ+ کردن] كارپێكردن.
ئیش پێکردنه‌وه/îş pêkirdinewe: كتپ: كارپێ كردنه‌وه.
ئیش تێداکردن/îş têdakirdin: کتن:[ ئیش+ تێ+ دا+ کردن]
1- خه‌ریک بوون به سازکردن و دروست کردنی شتێک.
:: ئه‌وه شه‌ش مانگه ئیشی تێدا ده‌که‌ن هێشتا دوو چاوه‌خانوویان پێ ته‌واو نه‌کراوه.
:: چاکه‌ته ته‌واو بووه و پانتۆڵه که‌ش ئیشی تێدا ده‌که‌ن.
2- خه‌ریکبوون به چاککردنه‌وه‌ی شتێکی له کارکه‌وتوو .
:: دیواری خانووه‌که‌یان ڕووخاوه ئیشی تێدا ده‌که‌ن.
:: ئه‌وه خۆ هێشتا ئۆتۆمۆبیله که هه‌ر له‌وێ که‌وتووه ئیشیان تێدا نه‌کردووه.
ئیشکه‌ر/îşker: نتـ، ئانتـ:[ ئیش+ که‌ر(کردن)]
1- ئه‌و که‌سه‌ی بۆ په‌یداکردنی بژیوی خۆی و خێزانی توانست و هێزی کارکردنی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ.
2- که‌سێکی چاک هه‌ڵده‌سووڕێت و کاران ڕاده‌په‌ڕێنی. ئه‌وه‌ی حه‌زی له ئیشکردنه.
:: ئیشکه‌ری وه‌ک خۆی هه‌ر نابێته‌وه.
:: ئیشکه‌رمان زۆره بۆیه حاڵمان وا خۆشه.
ئیش کردن/îş kirdin: کتن:[ ئیش+ کردن]
1- کارکردن، به کارێکه‌وه خه‌ریکبوون، بێکارنه بوون.
2- به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و پێویسته‌ی بۆ ئه‌ندامێکی له‌ش یان مه‌کینه یان ده‌زگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌چاوکراوه.
:: مێشکی ئیش ناکات(ناتوانێت بیربکاته‌وه).
:: کاژێره‌که‌ی شێرکۆ باش ئیش ده‌کات.
:: بزانه ئۆتۆمۆبیله که‌ی ئیش ده‌کات یان نا؟.
ئیش کردنه‌وه/îş kirdinewe: كتپ: كاركردنه‌وه.
ئیش گوزار/îş guzar: ئانتـ: [ ئیش+ گوزار] كارگوزار، كارزان.
:: که‌سێکه که ئیش باش ڕاده‌په‌ڕێنێت.
ئیش له‌به‌ر ڕۆیشتن/îş le ber řoyştin: کتن:[ ئد][ ئیش+ له+ به‌ر+ ڕۆیشتن] به له‌ش سووكییه‌وه ئیشكردن.
ئیش له‌به‌ر نه‌ڕۆیشتن/îş leber neřoyştin: کتن:[ ئد] به له‌شگرانییه‌وه ئیشكردن، ته‌مه‌ڵیكردن.
ئیش له‌ده‌ست هاتن/îş le desthatin: کتن:[ ئد]
1 – ووزه‌ی کارکردن له که‌سێکدا هه‌بوون. تین و توانای کارکردن هه‌بوون، خزمه‌ت گوزاربوون، توانای کار ڕاپه‌ڕاندن هه‌بوون، حه‌زکردن له ڕاپه‌ڕاندنی ئیش.
:: هه‌موو ئیشێکی له ده‌ست دێت و قه‌ت دانا مێنێت.
2 – [مجـ] ده‌سته‌ڵاتداربوون، کارامه‌بوون، له‌کار زانین.
:: زۆر ئیشی له ده‌ست دێ ئه‌م ئیشی هه‌ر به‌وی ده‌کرێت.
ئیش لێهاتوو/îş lêhatû: ن، ئانفا: ئیشکه‌ر.
.
کارامەیی ئیش/karameyî îş: نتـ:[ کارامەیی+ ئیش] دەستڕەنگینی کار.[ ئینگـ : workmanship]
.
_______________________
– ئیش 3/– îş: ئمـ:[ ئی+ ش: ژابا ده‌ڵێت له (زی) زمانی ئا‌ڤێستایه‌وه هاتووه،و له باکووری بووه‌به( ڕژی)،و هه‌روه‌ها له په‌هله‌وی و هه‌ورامی بووه( ئیچ) که ئامرازی تێکبه‌ستن: زه‌بیحی ] پاشگرێکه له زمانی کوردییدا ده‌ڵکێت به‌دوای وشه‌وه وه ئه‌م واتانه‌یان لێده‌بێته‌وه.
1 – هه‌روه‌ها
:: ئێوه بڕۆن منیش دێم.
2 – وه‌ک یه‌کێ له لانی بار و ئه‌ندازه وه له نێوان دوو شت‌دا یان دوو که‌سدا.
:: کوڕه‌که‌ی پیرۆتیش له‌وێ بوو.
3 – ته‌نانه‌ت.
:: ئێستاکێ له قه‌ندیلیش به‌فر نه‌که‌وتووه.
:: قاموسیش ته‌ماڵ ناگرێ{ قزلجی}.
4 – ئه‌گه‌رچی، هه‌رچه‌نده‌که.
:: نانه‌که ڕه‌شیش بوو، به‌ڵام برسی بووین هه‌ر خواردمان.
:: سێ گولله‌شی به‌رکه‌وت به‌ڵام هیچیشی لێ نه‌هات.
5 – با، ده‌با، بڵا.
:: چاویشی ده‌رێت به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه وه‌ها نیه، بشفڕێت هه‌ر بزنه.
.
.
___________________
– ئیش 4/– îş: ئمـ:[ ئی+ ش] له کاتێکدا به دوای وشه‌یه‌کدا بێت که به یه‌کێک له ده‌نگه بزوێنه‌کان دوایی هاتبێت ته‌نـیا (ش)ه‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه.
:: میرزاش قسه‌ی کرد، حه‌مه‌ش هات، ئاڵ‌و باڵوو میوه‌یه‌کی کوردستانی یه.
:: نان و دۆشمان چنگ نه‌که‌وت. پێرێش چووم هه‌ر له‌وێ نه‌بوو……
.
.
______________________
– ئیش 5/– îş –: ئمـ:[ ئی+ ش] ناوگرێکه له زمانی کوردییدا ده‌ڵکێت به فرمانه‌وه به شێوه‌ی جیاواز.
1 – له باری کاری ڕابردوودا ده‌خرێته نێوان ڕه‌گی کار‌و ڕاناوه‌که‌وه.
:: کوشتیشم، کوشتیشی، کوشتیشیان…
2 – له دۆخی ڕابردووی به‌رده‌وام بۆ دۆخی ڕانه‌بردوو.
:: ده‌شی کوشتم، ده‌شی کوژم، بشی کوشتایه…..
3 – له ئه‌و کردارانه‌ی که چاووگه که یان ئاوێته‌یه یان پێشگری فرمانیان هه‌یه که ده‌خرێته دوای که‌رتی یه‌که‌می چاووگه‌که‌وه.
:: لێشمدا، هه‌ڵیشی گرت، به‌ریشی دایه‌وه که‌چی نه‌شکا.
:: لێشی ده‌ده‌م، هه‌ڵیشی ده‌گر ێت، به‌ریشی داوه‌ته‌وه…
4 – له دوو دۆخی داخوازی و مه‌رجی دا ده‌که‌وێته دوای نیشانه‌ی( داخوازی) یه‌وه.
:: ئالیک بکه به ئه‌سپه‌که‌وه‌و بشی به‌سته‌وه.
.
.
.
.