ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ئێ | ê | e |
بزوێنی ڕیزی پێشه‌وه‌یه، سه‌رووی زمان هاوبه‌شی گۆ( ژێ)کردنی ده‌کات، به‌ڵام لێو هاوبه‌شی ناکات. |
1 –
پێرستی ئەلفبا جیاوازەکان لە مێژوو زمانی كوردییدا | ||
1 – | خەتی بزماری | |
2 – | بەئەلفبای ئارامی | |
3 – | ئەلفبای پە‌هلەوی | |
4 – | بەئەلفبای جیلوە | |
5 – | سێهه‌مین و چواره‌مین پیتە | بەئەلفبای دەئێنەبەرە ( ئاڤێستایی) |
6 – | بەئەلفای ماسی سوراتی | |
7 – | حه‌وته‌مین پیتە | بەئەلفبای لاتینی |
8 – | بەئەلفبای( گرلیکی : رووسی) |
:: ڕێزدرێژ، ئێڤار، ئێوار، ئێش، پێ.
.
.
__________
ئێ ¹ /ê: ئاکتـ:
1 – به‌ڵێ، ئارێ، ئه‌رێ : پیتی باوه‌ڕپێکردن
:: ئێ ! له وه‌ڵامی یه‌کێکدا که قسه‌ت بۆ بکات، واتا ڕاست ده‌که‌یت
:: ئێ گوێم لێته ده قسه بکه، ده‌ی!
2 – وه‌ڵامی پرسیاره به ئه‌رێتی : ئیمرۆ چوونه بازار؟ ئێ.
3 – سه‌ر‌سووڕماننێکی تێکه‌ڵ به پرسیار ده‌گه‌ێنێت
:: ئێ ! جاکابرا هیچ قسه‌ی نه‌کرد !.
:: ئێ چی یه … زۆر سه‌یره من ئه‌خۆمه‌وه، که‌چی ئێوه مه‌ست ده‌بن. !.
له‌باری وا دا هه‌ندێ درێژده‌کرێته‌وه و به‌شێوه‌ی سه‌ر‌سووڕمان ده‌گووترێت. ئێ کاره، ده‌ته‌شووره [ کهـ].
4 – سه‌ر‌سووڕمانی ڕووت ده‌گه‌ێنێت، پاش بیستنی هه‌وال و قسه یان دیتنی کارێکی سه‌یر.
{ تێبـ: لەم حاله‌ته‌شدا هه‌ر تۆزێک درێژده‌کرێته‌وه، جیاوازی له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی( 3) ئه‌وه‌نده‌یه که لێرێدا هیچ قسه یان پرسیاری به دوودا نایه‌ت.
ئێ ئێ/êê: ئاکتـ:
1 – به‌ڵێ به‌ڵێ ، ئارێ ئارێ، ئه‌رێ ئه‌رێ.
2 – به‌س به‌س : ده‌بیڕەوه.
.
.
_________________
ئێ ² /ê: ئـمـ: ئامرازی بانگهێش کردنه بۆ مێیینه و ده‌خرێته دوای ناوه‌وه و نیشانەی( ێ) وەک پاشگر دەلكێت بە وشەوە و نیشانەی تاکێ مێی پێدەبەخشێت.
تەنها بۆ مێ ینانە و نێشانەی مێ ینانە. زۆرتر لەکاتی بانگ کردندا بەکاردەبرێت وەکو
: پەیوەندی وشەی :
کچێ
دایکێ
خۆشکێ
پوورێ
: هۆی کچ
دێدێ : هۆی دێدە.
لەشێوەی هەورامی دا بۆ گەلە وەکو : گۆشوارێ : گوارەکان، وەرێ. بەرخەکان، بزنێ، بزنەکان.
:: هۆ کچێ تا ئێره وه‌ره.
:: کچه‌کێ بابانت خرا نه‌بێ …
{
خه‌زالێ هه‌ی خه‌زالێ
گه‌ردن بڵند و ڵێو ئاڵێ
}{فۆلکلۆر}.
:: نەسرینێ نان خار.
.
.
________
ئێ ³ /ê: پبـ:[ پهـ : ئێ : یه‌ک، ئێک (كباک)] به دوای (ناو) وه ده‌لکێت و نیشانی ده‌دات که مه‌به‌ست یه‌ک دانه وهاوکات حالـی نه‌ناسیاوی ئه‌و شته یه.
:: ئه‌سپێ – یه‌ک ئه‌سپ،
:واتای( وه‌خت)و( شوێن)ی لێ زیادکردوون.
:: ئێوارێ
:: به‌هارێ
:: خوارێ
:: دوێنێ
:: ژوورێ
:: سه‌رێ
:: له‌مه‌باهادێ بووم.
:: ده‌چمه ته‌ورێزێ
:: چۆته ده‌شتێ
:: ساڵ دوازده‌ی مانگێ سه‌رمایه‌تی : کوڕێ – یه‌ک کوڕ یان کوڕێک.
:: … کاوراێی سه‌قزی بوو ناوی لالۆ هه‌واس بوو…[ قزڵچی ]
{ تێبـ: ئه‌م پاشبه‌نده هه‌ر وشه‌ی(یه‌ک)ه له‌زمانی په‌هله‌وی شدا( ئێ)به واتای (یه‌ک) هاتووه،[ زه‌بیحی ]}.
.
.
__________________
ئێ 4 /ê: پبـ:[ مک] به دوای هه‌ندێک له ئه‌و ناوانه‌وه ده‌نووسێت که جێگه وکات( زه‌مان و کاتیان) پێشان ده‌ده‌ن، له کۆنینه‌دا به ئاشکرا
:: ئێستا له که‌رکووکێ نه‌ماوه
:: له‌وێ نه‌بوو.
{
غه‌ریبم ماوم له تارانێ
فرمێسکم دێن وه‌ک بارانێ
}{فۆلکلۆر}.
{ تێبـ :
1- به‌لای منه‌وه ئه‌م پاشبه‌نده هه‌ر وشه‌ی( جێ) یه‌که له هه‌ورامیدا( یاگه)و له ئا‌ڤێستاییدا( یه‌ئۆنه)و له په‌هله‌ویدا( گێڤاک و جیڤاک)ـه.و له هه‌ندێک قۆناغی گه‌شه‌کردنی زمانی کوردی‌دا به‌شێوه‌ی (گا، گه، گێ) به‌واتای( جێگا)ش و( وه‌خت)یش، ده‌گه‌ڵ ناوی تر بۆ دروستکردنی ناوی( جێگه و کات) ته‌رکیب کراوه، ئێستاش هه‌ندێک وشه‌ی کوردی ده‌بینین که ئه‌م پاشبینده‌یان پێوه‌یه و ئه‌گه‌ر لێشیان کرایه‌وه واتایان ناگۆرێت.
:: جۆگه – جۆ،
:: ڕێگه – ڕێگا – ڕێ،
:: جێگه – جێ،
:: هه‌وارگه – هه‌وار،
:: کانگا – کان،
:: سه‌رینگا – سه‌رین.
2 – له‌وشه‌کانی: که‌نگێ، که‌ینێ، که‌ی) و ( هه‌نگێ، هه‌ینێ) ڕا زۆرچاک دیاره که ئه‌م (ئێ) یه هه‌ر (گێ) یه و په‌ره‌یسه‌ندووه.
3- له حاڵێکدا له‌دیالێکتی باکووری وبن دیالێکتی موکریانی توندده‌ستیان به ئه‌م پاشگره وه گرتووه و به‌کاریده‌هێنن
:: ئه‌ز دچم دهۆکێ
:: ل جزێرێ بووم
:: هه‌ڕه شامێ
:: پێرێ له‌ماڵ مام بووم
:: له شاره‌زووڕێ دا هاتووه،
ده‌بینین بن دیالێکتی سلێمانی هه‌ر به‌جارێ وازی لێهێناوه‌و ده‌ڵێت : ده‌چمه که‌رکووک . له‌به‌غابووم.{ زه‌بیحی}.
.
.
_________________
ئێ 5 /ê: ڕا:[ رۆژک، مکـ]
1- ڕاناوی که‌سی سێهه‌می تاکه. له ڤا‌ڤێری هه‌ندێک کاردا بۆ زه‌مانی حاڵ .
:: ده‌کوژرێت
:: ده‌خه‌وێت
:: ده‌زانێت
:: نازانێت
:: ده‌چێت
:: دێت
:: ده‌فڕێت.
2 – ڕاناوی هیماییه بۆ شتێکی تاکی بزر.
{
دڵم ڕاناوه‌ستێ له‌به‌ر ئه‌وێ غه‌مێ له‌به‌ر ئه‌وێ ژانێ
}{
ده‌ڵێن: ڕۆژێ قیامه‌تێ، خولا ده‌ماتداتێ ئیمانێ
}{ تحفه}.
ل….. ێ/l….ê: ئاک: ئاوه‌ڵکار له نێوی دۆخی تیان به هاوکاری ئامرازی په‌یوه‌ندی له به( ل)+ پاشگری( ێ)، ئه‌م ناوانه کات و شوێن و چۆنێتی ڕوودان پێشان ده‌دات.
:: ل ژێرێ
:: ل پایزێ
:: ل بـهارێ
:: ل ز‌ڤستانێ، .. که له سۆرانی دا ده کاته :: له ژێر، به‌پایزێ، به‌به‌هارێ، به زستانێ.
.
.
___________________
– ئێ 6 /ê –: پاشگرێکه له زمانی کوردی .
1 – خوارێ، ئێڤارێ.
2 – شه‌ڤێ _ ب شه‌ڤ، رۆژێ _ ب رۆژ.
3 – ڤێ ده‌رێ، ڤێ سه‌هه‌تێ.
.
.
______________________
– ێن/ ên- : ئمـ : ئامرازێکی لکێنەرە، وە یەکەمین پاشگرە لە زمانی کوردییدا کە بە دوای ڕەگە فرمانەوە دێت. ئەم گۆڕانکارییە ڕەگی فرمانە کە لە تێنەپەڕە وە دەکات بە تێپەڕ لە کاتی فرمانی ڕانەبردوودا. هەروەها پاشگرێکە بە مەرجێک بە پاشگری ( اندن) بوو بێتتە تێپەڕ.
شک+ ێن | شووشەکە دەشکی | شووشەکە دەشکێنم | ||
وەڕ+ ێن | سەگە کە دەوەڕێ | سەگەکە دەوەڕێنم | ||
بزوێن | بزوان | بزواندن | ||
پسێن | پسان | پساندن | ||
جۆشێن | جۆشان | جۆشاندن | ||
خنکێن | خنکان | خنکاندن | ||
ڕژێن | ڕژان | ڕژاندن | ||
ڕمێن | ڕمان | ڕماندن | ||
کوڵێن | کوڵان | کوڵاندن |
.
.
_________________
– ێنە/ ên- : ئەو شتەی ئامرازە کارە
ئاگر | + ێنە | ئاگرێنە |
پتەو | + ێنە | پتەوێنە |
چەرم | + ێنە | چەرمێنە |
ڕەشک | + ێنە | ڕەشکێنە |
سووڕ | + ێنە | سووڕێنە |
قرت | + ێنە | قرتێنە |
گەر | + ێنە | گەرێنە |
گورز | + ێنە | گورزێنە |
وەست | + ێنە | وەستێنە |
.
.
__________________
– ێنک/ ên- :
کڕ | + ێنک | کڕێنک |
گڵ | + ێنک | گڵێنک |
.
نیشانەیە بۆ تاکێتی و نەناسراوێتی :
نەشوناس |
شوناس |
|||
|
تاک |
کۆ |
تاک |
کۆ |
شێوەزاری کرمانجی باکوور |
ئەک |
ئەکە |
ئەکان |
|
شێوەزاری کرمانجی ناوەند |
ێ ، ئێک |
ئان |
ئەکە |
ئەکان |
شێوەزاری هەورامی |
ئێوە |
ئێ ، ئن |
ئێ |
ئەکێ |
کوڕێ | ||
کناچێ | ||
شارێ | ||
کەشێ |
.
دەبێت بە ناوی مەوسوول ، ڕستەیەکی دەوێت کە لە دوایەوە بێت، هەتا ببێتڤە پاشکۆی.{ وشەنامە، ل، 1116}
وەک : کارێ هەکە کەردت بەرەش سەر.
.
پیتێکە دەنرێت بەوکارانەوەی کە لە یارییدا دەکرێن و دەیانکەن بە چاوگی یاری
ئەم ذەنگە دەکەوێتە نێوان پێتی ( ی) و ( ێ).
چاوشارک | + ێ | چاوشارکێ |
هەنگڵەشەل | + ێ | هەنگڵەشەلێ |
هەشبەتەندوور | + ێ | هەشبەتەندوورێ |
+ ێ | ||
+ ێ |
.
.
.
.