ئێق/êq: ن:
1 – ئێلنج _ هێڵنج، دڵشێوان : پیشایی ڕشانه‌وه.
2 – ده‌نگی که له حالی ڕشانه‌وه‌دا، لەگه‌ووڕا ده‌بیستڕێت.
3 – کشانه‌وه‌ی ئاو یان خه‌لک له‌به‌ر زۆری وبێ ده‌ره‌تانی.
:: ئاوه‌كه پێشی گیرابوو ئێقی دایه‌وه
:: حه‌شامات هێند زۆره پێشی ناروا ئێقی گردۆته‌وه.
4 – قرقێنه، قورقێنه، یه‌ع، بای گه‌ده، بای ناوسک.
ئێقدان/êqdan: كتنـ: یه‌قدان، سک تێكچوون، هه‌ست به‌دڵشێوان و نه‌خۆشی ناوگه‌ده‌كردن.
ئێقدانه‌وه/êqdanewe: کتنـ:
1 – یه‌قدانه‌وه( ئاو)، په‌نگ خواردنه‌وه‌ی یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوبه‌ره‌و سه‌رچاوه، پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌ستێل و شت پنگ ده‌خواته‌وه.
2 – بلاوبوونه‌وه‌ی خه‌لک و حه‌شامات بۆ ئه‌ملاولا، پاش ئه‌وه‌ی له شوێنێک پونگ ده‌خواته‌وه و جێگه‌ی نابێته‌وه.
ئێق کردنه‌وه/êqkirdinewe: كتپ: بێزهاتنه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه. یه‌قكردنه‌وه.
.
.
.
.