باربوو/barbû: نتـ:[ ئاب][ هـ]
1 – تەوجی، پیتاک، کۆمەک : یارمەتی و دەستگیرۆیی یەکێک لە كاتی لێقەومان و زیان لێكەوتندا.[ ئینگـ : contribution]
2 – بارەبوو، بەخشین : لەكاتی ژن هێنان و مێردكردندا یارمەتی دانی بووک و زاوا. چ بەپارە یان بەدیاری.
باربوو کەر/barbû ker: نفا:[ هـ] کۆمەککەر.
باربوو کەرڎەی /barbû kerđey: کتپ:[ ئاب][ هـ] باربووکردن.
باربوو کەرڎەیەنە/barbû kerđeyene: ئاکتـ:[ ئاب][ هـ] لەباربووکردندا.
باربوو کریا/barbû kirya: ئانفا:[ ئاب][ هـ] باربووکراو.
باربوو کریای/barbû kiryay: کتپ:[ ئاب][ هـ] باربووکران.
باربووكردن/barbûkirin: كتپ:[ ئاب] یارمەتی دانی یەکێک و شت پێ بەخشینی لە كاتی پێداویستیدا.
باربووی/barbûy: نچ:[ ئاب] كۆمەكی ئابووری، یارمەتی دارایی. دەست داركردن، بەهێزكردن، هێزپێدان.
.
.
.
.