باغەڵ/baẍeľ: ن:

1 – باخەڵ، پاخڵ، بالووش(ل)، باوەش، هەمێز، باشێل نێوان دوودەست مشت.

2 – بەڕۆك ،گیرفان، بەرباخەل.

دەباغەڵ دابوون/de baẍeľ da bǔn: كتن: مكـ:[ دە+ باغەڵ+ دا+ بوون]

1 – لەباغەڵ بوون.

:: كچی مام پێرۆت دەباغەڵ كوری مام زۆراب دایە.

2 – دەگیرفان.

:: پارەكانم دەباغەڵ دایە.

دەباغەڵ كردن/debaẍeľ kirdin: كتپ:[ دە+ باغەڵ+ كردن] لەگیرفاننان.

دەباغەڵ نان/de baẍeľnan: كتپ:[ دە+ باغەڵ+ نان]

1 – لەگیرفاننان.

2 – [ مجـ] زۆر زیرەك بوون

:: ئەو منداڵە هێندە زیرەكە سەدی وەك من و تۆ دە باغەل دەنێت.

.

.

.

.

.

.