باوهش/baweş: ن:[ پەهلەوی : بەڤیشن]
1 – ئامێز، ئاغوش، باغەڵ، بالووش( ل) _ باووش( کباش) _ باوش( هـ)، تەلیک، هامێز _ ههمبێز _ هەمێز، واوەشە _ واوەشی.
2 – کۆش و بەرسینگ : نێوان دوودەست مشت.
{
كۆمەڵە شاخێک سەخت و گەردن كەش
ئاسمانی شینی گرتۆتە باوەش
}{ گۆران}.
باوەش پی( پێدا)کردن/baweş piya(pêda ) kirdin: كتپ: ئامێزبۆکردنەوە، باوەشکردن بەشتێکدا.
باوەش گرتن/baweş girtin: كتپ: گرتنە باوەشی شتێک، لەباوەش کردن.
باوەشاندن/baweşandin: كتپ: باوەشێن کردن.
باوەش باوەشانێ/baweş baweşanê: ن:[ واز][ هـ] جۆرە گەمەیەکی منداڵانەیە.
گرتەی باوەشی/girtey baweşî: کتپ:[ هـ][ گرتەی+ باوەشی] گرتنەباوەش.
.
.
.
.