برۆ/biro: ن:[ توێ][ پهـ : برووک][ پارسی نوێ : ئه‌برۆ] ئەبرۆ _ ئه‌بروو، بر‌ڤێ، بروێ، بری، بره : خه‌ته‌ مووی به‌رتێوڵ و باڵای چاو، یان ڕیزە موویەکی کەوانەیییە، بەسەر کاڵانەی چاوەوە.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
بر‌ووه‌ت، برڤەت taUUrb brow

برۆ پەیوەس/biro peywes: نتـ: برۆپەیوەست.

برۆتێکنان/birotěknan: کتن:[ برۆ+ تێک+ نان] گرژکردن و تێک هێنانەوەی هەردوو برۆ یان بە نیشانەی نڕاازێتی لە کردەووەیەک یان پێ ناخۆش بوونی قسەیەک بە ئارەزووی نە بێت و برۆی تێک ئاڵێنێت.

برۆقەیتان/biroqeytan: ئانتـ:[ برۆ+ قەیتان] برۆی وەکو قەیتان باریکە.

برۆکەوان/birokewan: نتـ:[ برۆ+ کەوان] برۆچەماوە، وەکوو کەوان.

برۆی/biroy: ن:[ هـ] برۆ.

برۆی سێ تاق/biroy sě taq: نتـ:[ برۆ+ی+ سێ+ تاق] ئەو برۆیەیە کە لە نێوانی هەر دوو برۆیاندا ( لە جێگایەی لووت دەباێتەوە و ناو چەوان دەست پێ دەکات. ئەوەندە تووک هە بێت هەر دووکی تێکەڵ کردبێتەوە).

{

دلبەرا ! پەی ڕۆی فیرافت دڵ دەناڵێ وەک رەباب

بەو دوو ئەبرۆی سێ تاقەت بەندی جەرگم بوو کەباب

}{  – }.

.

.

.

.