بلووێر/bilûêr: ن: بلوور.

بلووێرپێچ/bilûêrpêč: نتـ:[ بلوور+ پێچ( پێچان)] پارچە پەڕۆیەکە دەبلووێری منداڵان دەپێچرێت تا منداڵەکە بریندار نەبێت.

بلووێرپێچک/bilûrpêčik: نتـ: بلووێرپێچ.

.

.

____________________

بلووێر/bilûêr: ن:[ مۆسیقا] نای _ نەی( هـ).

بلووێرژەن/bilûêrjen: نفا:[ بلووێر+ ژەن( ژەنین)] بلووێر لێدەر.

بلووێرژەنین/bilûêrjenîn: کتن: بلووێر لێدان.

بلووێر لێدان/bilûêr lêdan: کتن: نای لێدان، نەی ژەنین.

بلووێرلێدەر/bilûêrlêder: نفا: نەی ژن.

بلووێر بۆ گالێدان/bilûr bo ga lêdan: ن، شڕ: قسە بۆ کەسێ کردن کە لێی تێنەگات.

بلووێربەزێن/bilûêrbezên: نتـ:[ ئد][ بلووێر+ بەزێن( بەزاندن)][ مجـ] چەنەباز، زماندرێژ، ئازا، تووشمال، دیواندڕ، زاتدار.

.

.

__________________

بلووێر/bilûêr: ن:[ ڕوو] پشکەگوڵ.[ Bot : bromus arvensis].

.

.

.

.