بچووک/biçûk: ئانتـ:[ پەهلەوی: ڤەچەک: منداڵ] بچک، بیچک، بجویک( باد)، چوک، گچکە، وورد.
تێبینی |
[ ووشەی( وەچ) بۆ گیا و گوڵ و (بەچ) لە وشەی بەچکەدا لە( بوجک)ی بن زاراوەی سنەیی بۆ مان دەردەکەوێت.{ زەبیحی}. |
:: منداڵی بچووک خنجیلانەیە.
:: ئەم خانووە بچووکە جێی ئێوەی تێدا نابێتەوە.
:: تا ئێستا تچووکیتانـم دەکرد لەمەودوا نە.
بچووکاهی/biçûkahî: ئانتـ:[ کباک][ بچووک+ئاهی] بچووکێتی، منداڵێتی.
بچووکەڵە/biçûkeľe: ئانتـ:[ بچووک+ ـەڵە] چکۆڵە.
بچووکبوون/biçûkbûn: کتن:[ بچووک+بوون] گچکەیی، بەندەیی، چکۆلەیی، پچووکی.
بچووکبوونەوە/biçûkbûnewe: کتن:[ بچووک+ بوون+ ەوە] دووبارە بچووک بوون.
:: فڵانە کەس لەشەرما بچووک بووەوە.
بچووکتر/biçûktir: ئان:[ بچووک+ تر( پلەی دووەمی بەراوورد)] ووردتر.
:: ئاراس لە ئازاد بچووکترە.
بچووکترین/biçûktirîn: ئان:[ بچووک+ ترین( پلەی بەراووردی سێ هەمین)] ووردترین.
:: گەرد بچووکترین بەشی ئاتۆمە.
بچووکخستن/biçûkxistin: کتپ:[ بچووک+ خستن]
بچووککراو/biçûkkiraw: ئانفا:[ بچووک+ کراو( کردن)] ووردکراو.
بچووککردن/biçûkkirdin: کتپ:[ بچووک+ کردن] ووردکردن.
بچووککردنەوە/biçûkkirdinewe: کتپ:[ بچووک+ کردن+ ەوە]
1 . ووردکردنەوە.
2 . کورت کردنەوە.
:: نەسرین کراسەکەی بچووککردەوە.
بچووککرن/biçûkkirin: کتپ:[ کباک][ بچووک+ کرن]
بچووکێتی/biçûkêtî: ئان:[ بچووک+ ئێتی] بچووکاهی ، مندالێتی.
بچووکیی/biçûkyî: نچ:[ بچووک+ ئی]
1 . گجکەی، منداڵیی
:: ئەم بچووکی تۆ دەکێشم.
2 . کەم قەوارەی.
.
.
.
.