بێبەر/bêber: ئانتـ:[ بێ+بەر]
1 – دارێکە بەری نەبێت.
2 – ژن یان ماڵاتێکە نەزۆک بێت.
3 – نێرەمووک.
4 – کردەوە سەودایەکە سوودی نەبێت.
5 – بێبەش.
بێبەری/bêberî: نچ:[ بێ+بەری] بەشبڕاوی، بەشخوراو، دەستبڕاو.
بێبەریی بوون/bêberîbûn: کتن:[ بێ+ بەری+ بوون] بەشخووران، بێبەش بوون.
{
قامەتی تۆ کە گوڵ و بەی بێ، بێ بەری بێ
بۆچ دەڵێن ئیدی سنەوبەر بەری بێ، بێ بەرییە
}{ وەفایی}.
بێبەریی کردن/bêberî kirdin: کتپ:[ بێ+ بەری+ کردن] بێبەش کردن.
:: باووکی منداڵەکانی، لەمیراتی بێبەری کرد.
.
.
.
.