بێزار¹/bêzar: ئان: ئاس( کهـ)، بێچارە، تەنگاڤ، جاڕس، کەوەڕێ، لۆس(کهـ)، وەڕەز _ وهڕس _ وێزار، هەراسان.
:: منداڵەکە بێزارکرا واتا باش تێی هەڵدرا.
{
جە قەوم و عەشیرەت خۆم بێزار نەکەم
عەزم وە ئەی کابلو قەنەها. نەکەم
}{ مەولانا خالید}
بێزار بوون/bêzarbûn: کتن:[ بێزار+ بوون] ئاسبوون( کهـ)، وهرهزبوون _ وەڕس بوون، جاڕس بوون، کەوەڕێ بوون.
بێزبوونەوە/bêzarbûnewe: کتن:
بێزارکەر/bêzarker: ئانفا:[ بێزار+ کەر( کردن)] جاڕس کەر. ڤزکەر، بێ هەنگام
بێزارکردن/bêzarkirdin: کتپ:[ بێزار+ کردن] ئاسکردن( کهـ)، وەڕەزکردن _ وەڕاس کردن، جاڕس کردن، هەراسان کردن.
بێزاری/bêzarî: نچ: وەڕسی _ وەڕەسی، جاڕسی، بێداری، هەراسانی.
بێزاری دەربڕین/bêzary derbiřîn: کتپ: بیانووگری.
.
.
_____________
بێزار²/bêzar: ئان:[ بێ+ زار]
1 – بێ زمان، بێ دەم، کەسێ دەڤی نەبێ.
2 – لەبێزارکردنی ئاشەوە هاتووە، بەردی ئاش بە چەکوشێکی تایبەت لێی دەدرێت تا گڕناڵ گڕناڵ دەبێت سافییەکەی نامێنێت. تا دانەوێڵە کە باش بهاڕێت.
{
وتم ئایا بەزاری خۆت دەپرسی حاڵی زاریم ؟
برۆی هێنایە یەک شکڵی لایەعنی کە بێزارم
}{ نالی}.
.
.
.
.