بەردڵ/berdiľ: ئانتـ:[ بەر+ دڵ]
2 – سەرنجکێش.
3 – خوشەویست، دڵگر، کەوتنەبەردڵان، چوونە نێو دڵانەوە.
بەردڵانە/berdiľane: نتـ:[ بەردڵ+ ئانە] بەرکوت، نەوسبڕ : ئەو پارووە نانەیە پێش نیوە رۆژە یان شیوان دەیخۆن بۆ دامرکاندنی برسێتی.
بەردڵخستن/berdiľ xistin: کتن:[ بەردڵ+ خستن] خواردنی بەرقلیانی.
بەردڵک/berdiľk: نتـ:[ کباک، زا][ بەردڵ+ ک]
1 – خۆشەویست، دڵگیر.
2 – توورەکەی مەمک.
3 – کۆتەر، ڕستک، ڕست.
4 – بەرسینگە، بەرۆک، بەردلکی منداڵان.
بەردڵکەواندن/berdiľkewandin: کتپ:[ بەردڵ+ کەواندن] لە پێش دڵخستن. لەبەرچاوخستن.
بەردڵکەوتن/berdiľkewtin: کتن:[ بەردڵ+ کەوتن]
1 – حەزکردن لە شتێک وچوونی بەدڵا، وەبەردڵکەوتن، چوونەدڵەوە.
2 – تەنێک لەدەرەوە( بەرد، گوللە) لە دڵی کەسێک بکەوێت.
بەردڵگرتن/berdiľgirtin: کتن:[ بەردڵ+ گرتن]
.
.
.
.
.