بەرچاو/berçaw: نتـ:
1 – دەیمەن.
2 – جوان و لەبار.
3 – دیاردە، تەناشاگە، چاوەنداز، توویزم( زەن). بینیاری.
4 – دیار.
بەرچاوە/berçawe: نتـ:
1 – توێڵ پێچی بەڕیشاڵی ئەسپ، بەرچاوکە.
2 – ئافتاو گەردان، سەیوان.
بەرچاوتاریک/berçawtarîk: ئانتـ:
1 – ناهومێد.
2 – زۆر تووڕەو ڕق هەستاو.
بەرچاوتاریک بوون/berçaw tarîk bûn: کتن: پێش چاوتاریک بوون. مەبەست لەتووڕەبوون ڕق هەستانە.
بەرچاوتەنگ /berçawteng: ئانتـ: ڕژد، بەخیڵ، لەچەر، نەخۆر، چەپخووس، چرووک، کنووس، قڕنووس، ماسک، نەگریس، خوەزۆک.
بەرچاوتەنگ بوون/berçawtengbûn: کتن: رژدبوون، چاوپێ هەڵنەهاتن،
بەرچاوتەنگ کردن/berçawteng kirdin: کتپ: نەگریسی کردن، بەخیل کردن، رژدی کردن.
بەرچاوتەنگی/berçawtengî: نچ: کوندی، رژدی، نەگریسی، چرووکی، لەچەری.
بەرچاوتێر/berçawtêr: ئانتـ:
1 – دڵاوا، سەغاوەت.
2 – کەسێک کە چاوی بە ماڵی دنیا تێرە و تەماحی نیە.
بەرچاوتێربوون/berçawtêr: کتن: بەتەماح نەبوون، دڵاوا بوون.
بەرچاوخستن/berçawxistin: کتن:
1 – لەپێشچاو ڕاکتین شتێ یاکێشەیەک ،کارێک بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
2 – نیشان دانی شتێک بە کەسێک یان کەسانێک.
بەرچاودیتن/berçawdîtin: کتن: پێش خۆبینین.
بەرچاوفراوان/berçaw firawan: نتـ: گەشبین.
بەرچاوکە/berçawke: نتـ: دەستەچیلە: قایشی ڕیشوەداری بە چاوی ئەسپ و ووڵاغی بەرزەی دەبەستن بۆ ئەوەی مێش و مەگەز تا ئازاریان دەدات.
بەرچاوکەوتن/berçawkewtin: کتن: تەماشاکردن، تووش بوون. هاتنە پێش چاو.
.
.
.
.