بەزە/beze: ن:[ پهـ : vaĉak_bazak] تاوان، سوچ، گوناح، هەڵە،
بەزەکار/bezekar: نفا:[ بەزە+ کار( کردن)] گوناهکار، هەڵەکەر.
بەزەکەر/bezeker: نفا:[ بەزە+ کەر(کردن)] گوناهکەر، سووچدار.
.
.
__________________________
بەزە/beze: ن: بەزەی، دڵنەرمی، دڵۆڤانی.
بەزەوی/bezewy: ن: بەزە، دڵنەرمی، دڵۆڤانی.
بەزەیی/bezeyî: ن: بەزە، بەزەوی، دڵنەرمی، دڵۆڤانی، سۆز.
بەزەیی پێداهاتنەوە/bezeyî pědahatnewe: کتن:[ بەزەیی+ پێ+دا+ هاتن+ ەوە] میهرەبانی نواندن. دڵسووتان بە کەسێک یان گیاندارێک لە کاتی کزی و زەبوونی دا.
بەبەزەیی/bebezeyî: ئاکتـ:[ بە+ بەزەیی] بەزەیی دار، پیار، دڵنەرم، میهرەبان.
بێبەزە/běbeze: ئانتـ:[ بێ+ بەزە] دڵڕەق : کەسێک کە بەزە و سۆزی نەبێت.
بێبەزەیی/běbezeyî: نچ:[ بێ+ بەزەیی] دڵڕەقی، بێرەحمیی، دڵهشکی، نامیهرەبانی.
بێ بەبەزەیێتی/bě bezeyětî: نچ: دڵهشکی، نامیهرەبانی، دڵڕەقێتی.
بەزەیی دار/bezeyîdar: ئانتـ: بەبەزەیی، میهرەبان، پیار، دەڤترک، دڵۆڤان.
بەزەیی داری/bezeyîdarî: نچ: میهرەبانی، دڵنەرمی، دڵرڤانی.
.
.
.
.
.
.
.