بەلەسان/belesan: ن:[ ڕوو][ گر : balsamon] دەوەنێکە گوڵی سپی دەگرێت، ڕۆنی بەلەسانی لێ دەگرن.[ Bot : Xylo balsamum].
بەلەسانی ڕەش/belesanî řeŝ: ن:[ ڕوو] دارێکی خۆڕسکە، گوڵی سپی دەگرێت و بۆن خۆشە، شیلاوێک لەقەدەکەی دەگیرێت و لە بواری پزیشکی و دەرمان سازی بەکاردەهێندرێت.[ Bot : Sambucus Nigra[.
بەلەسانی بچووک/belesanî bičûk: نتـ:[ ڕوو] گیانبەست، گیانبەند، دەوەنێکی بچووکە بۆ ڕازاندنەوە باخچەکان دەڕوێندرێت.
.
.
.
.
.