تاق ¹ /taq: ن:

1 . [ پەهلەوی: تاک،tak، فار: طاق][ ئەند] بۆت، تەرەجە( كباش، ل)، میچی کەوانەی : بە چاڵاییەک دەگووترێت كە لە دیواردا كرا بێت، هەندێک جار، سەرەكەی لەشێوەی كەوانەییدا دەبێت.[ ئینگـ: Arch]. 

2 . تاخ( کباک) كە بۆگەڕەک بەكاردەهێندرێت.{ ج. نەبەز}.

3 . [ کباک][ مجـ] لێرەدا عاسمانە كە لەبەرچاو بەتاق هاتۆتەوە.

{

دڤێ طاقێ، دڤێ خانێ مەعەیش و ئەیمەنی كانێ

كەسێ دەست دەت دەورانێ نیهالەک ڤێ گولستانێ

}{ جزیری، ل، 4_ 5، هەژار}

 مانای وشەکان و هەژار شەرحی لێکردووە
 دڤێ: دەناو؛ طاق: تاق، کەوانەیی. طاق لێرەدا عاسمانە، کە لەبەرچاوهاتووە؛ خان: کاروانسەرا؛ مە: ئێمە؛ عەیش: ژیان؛ ئەیمەنی: بەترسی وهێمنایەتی؛ کانێ: کوانێ؛ دەوران: ڕۆژگار؛ نیهال: تازەنەمام، ڤێ: لەوێ؛ گولستان: باغی گوڵان. 
 لەژێر ئەم ئاسمانە پشت چەماو و کەوانیەدا و لەو کاروانسەرای دنیادا، ژیان و بێترسی لەکوێ بۆ ئێمە دەست ئەدا؟. پیاو لەهەموو ماوەی ژیانیدا تێدەکۆشێ ، کە دەستی بگاتە تازە مامانێک لە باغی گوڵاندا.

  وەرگێڕانی هەژار بۆ دوو بەیتی مەلای جزیری

  تێبینی 
  عەرەب ئەم وشەیەی خواستۆتەوە و كردوویەتی بە طاق.{ نانەوازادە}.

4 . بەشێک لە بیستوچوار بەشی ئاو. هەموو ئاوێک بەبیستوچوار بەش دەژمێردرێت هەموو بەشێكی ناو دەبرێت بە( تاق)ێک: لە بیستوچوار تاقەی ئەم كارێزە هەشت تاقم هەیە.{ خاڵ، ب1، ل، 272}. نێوەی رۆژێک.

:: لێرەوە تا چەمچەماڵ رۆژ و تاقێكە. 

5 . [ کباک] بزن و حەیوانی گوێ سپی یان پنۆک پنۆک. 

6 . كەوڵی مەڕ و بزن. 

7 . [ مجـ] حاڵەتی كەوانیی برۆ وشتی دیكە.

تاقەجانە/taqecane: نتـ:[ تاق+ ئە+ جان+ ئە] سەختترین جێگایە لەچیایاندا، نێچیر ناتووانێت خۆی لێدەربازكات، كە تنقەی لێبكرێت، دەكوژرێت.

تاقچە/taqçe: نتـ:[ تاق+چە] تاقە، تاقەی بچووک.

تاقنما/taqnima: نتـ:[ ئەند][ تاق+ نما] پێشخانە، هەیو‌ان، كۆنگرەكانی كەناری حەوشێ.

تاقی ئاسمان/taqî asman : نتـ:[ تاق+ئی+ئاسمان] پەڕپەرۆچكەی ئاسمان، تەشقی ئاسمان، تەشک.

تاقی برۆ/taqî biro: نتـ:[ تاق+ ئی+برۆ] كەوانی برۆ.

{

لەبەر تاقی برۆت بمرم چ نابێ

كە من شا بم لەن باڵی هوما دا

}{وەفایی}.

تاقی تەمەن/taqî temen: نتـ:[ تاق+ ی+ تەمەن] كەوانەی ژیان كە لەمنداڵییەوە دەستپێدەكات تا پیریی یان لەدایک بوونەوە هەتا مردن.

تاقی پیرۆزی/taqî pîrozî: نتـ: تاقێكە لە دار وئاڵا وتەنراوی جوان لە ناو شەقاماندا دروستدەكرێت و بەبۆنەی سەركەوتنی لەشكر، جەژن یان بۆنە شادمانێكا نەوە.

دووتاقی لەیەک هەڵكێشراو/ dû taqî le yek heľkêşiraw: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: Accolade]

زەنجیرەتاق/zencîretaq: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: Arcade]

هیلالی/hîlalî: ن:[ ئەند] تاق: سەردەروازەی بەتاق دروستکراو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1019}

.

.

__________

تاق²/taq: ن:[ کۆن][ پۆشاک][ ع : طاقم] جورێک پۆشاک وجل، جوببە، تەیلەسان.

{

لاچوو بە جارێ پەردە لە ڕووی جەننەتی ئیرەم

ڕازاوە تاقی ئەتڵەس و كیمخوا و حەریر و واڵ

}{ حەقیقی}.

.

.

__________

تاق³/taq: ئان:[ بڕ: تاک]

1 . كەس، زیندەوار، داڵەواز.

2 . بێهاوتا، تاقانە، تەک، تەنیا.

3 . ژمارەیەک كە نێوەكەی‌ تەواو نەبێ.>< جووت.

تاقتاق/taqtaq: نتـ:[ تاق+ ‎تاق] تاکتاک.

تاقانە/taqane: ئانتـ:[ تاق+ ئان+ئە] تاكانە.

تاقەرووح/taqerûĥ: نتـ:[ تاق+ئە+ڕووح] تەنیا _ تەنیاباڵ، بەتەنێ، یەكتەنە.

:: بابت تاقەڕووحێكە و دەبێ زگی هەشتان تێر بكات.

تاق و تەنیا/taq û tenya: نتـ:[ تاق+ و+تەنیا] بێكەس وكار، تەنیا، تاکوتەنیا، تاقی تەنیا.

تاق و جووت/taqûcût: ئانتـ:[ تاق+ و+جووت] یەكەیە‌كە، یەكودوو، كتوجووت.

تاق و لۆق/taq û loq: ئانتـ:[ تاق+ و+ لۆق]

1 . چەند شت یا چەند كەسی دوور وتەنیا لە كۆمەڵوپۆل دا.

2 . بەدەگمەن، بەهەڵكەوت. تاكوتووک، تاكوتەرا، تاكولۆک، یەكیەكە، تاقتاقە، كەتوپیت: چەند شتێكن لەپڕڵ یەكتریدا بەڵان ناڕێک بنووێنن

:: مرۆڤی تاقولۆق وەستاوە.

تاق و لۆقە/taq û loqe: ئانتـ: تاقولۆق.

تاقولۆقوەستان taqûloqwestan:.

تاقی تەنیا/taqî tenya: ئانتـ:[ تاق+ی+تەنیا] بەتەنێ، تەنیا، تاق و تەنیا.

.

.

.