توێژ/tiwêj: ن:[ توێ][ توێ +ژ]
1 – توێخ، تووژاڵ، تووژگ، تووشاڵ، توێژاڵ، سەرتوو : تیژ لە بڕیندا
2 – چەورییەکی تەنکە دەکەوێتە سەرماست و شیر بەھۆی کۆڵاندنیانەوە.{ خاڵ، ل، }
توێژاڵ/twêjaľ: نتـ:[ توێژ+ ئاڵ] تووژاڵ، تووژگ، تووشاڵ : توێژی تەنک.
توێژای مێشک/twêjaľî mêşik: نتـ:[ توێ] بریتییە لە ڕووی دەرەوەی مێشكی گەورە و مێشكی بچووک لە كەللەی گیانلەبەری شیردەر، كە كۆئەندامەكانی نێرڤی تێدایە.[ لا : Cerebral Cortex].
توێژەر/twêjer: نفا:[ توێژ+ ئەر] پەیجۆر، لێكۆلیار، توێژەر _ توێژیار.[ ئینگــ: enquirer].
توێژە هەور/tiwêje hewir: نتـ: ستراتوس : هەوری بەربڵاوی نزیک بەزەوی.[ ئینگـ : Stratus].
توێک/twêk: نتـ:[ توێ+ ک] تۆک، تۆكڵ، تۆشڵ، توێكل، تیڤل، قاپیلک( دار و درەخت، میوە..).
توێژكاریی/twêjkarîy: نفا:[ توێژ+كار( كردن)+ئیی]
1 – ئەو بڕینەوەیە كە لە لەشی مرۆڤ و گیانەوەر دەكرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەپێكهاتەی هەناو و ناوەڕۆكیان.[ ئینگـ : dissection ][ لا : disseker / anatomy].
2 – كورتكراوەی واتای توێژكاریی لە شێوەی[ توێ]دا، لەم فەرهەنگەدا بەكاردەهێندرێت.
توێژكاری بۆماوەیی/twêjkarî bomaweyî: نتـ:[ توێ][ توێژكاری+ بۆماوە+ ئیی] بەرەڤاژۆ یەكە بۆ گۆڕینەوەی خانەی لەش و دروست كردنەوەی خانە لە دۆخی ڕابردووا، وە پێكەوەگوونجاندنی توخم و لەشی جودا، لە بۆ ئافراندێكی زیندەوەری.[ ئینگـ : genetic dissection].
توێژگرتن/tiwêj: کتپ:[ توێژ+ گرتن]
پەیدابوونی توێژ لەسەر ھێندێ شت.
گرتنەوەی توێژی شت. { خاڵ، ل، }
پەردەی ناسک هاتنە سەر شیر یان برین.{ هەژار، ل ، }
توێژێنەر/twêjêner: نفا:[ لە : توێژینەوە] كەسێک كە كاری لێكووڵینەو و تەحقیق و زانیاریی دەست خستنە لە كێشە و مەبەستێک.
توێژینەوە/twêjînewe: كتپ: تەحقیق كردن و لێكۆڵینەوە لە كێشە و مەبەستێک بۆ زانیاریی پتر و ئاگادار بوون.
توێژینەوەی مەیدانی/twêjînewe: نتـ:
توێژی سهرهوه/tiwêjî serewe: ن: توێژ، پێسته.[ ئینگـ : Cortex].
بن توێژ/bin tiwêj: نتـ:
1 – [ توێ][ بن+ توێژ] بەشی ناوەندی پێستە واتا لە نێوان ڕووی پێست و ژێر پێست دایە.[ ئینگـ: dermis ].
2 – بن قەتماغە [ بن+ قەتماغە ] : بریتیە لە لە بنیوێژی سەربرین.
پڕتوێژی/bin tiwêj: نتـ: قسەی شاش و وێشکردن. { خاڵ، ل، }
سەرتوێژ/tiwêj: نتـ: سەرتوێ، سەرتوو، خامە.
ناوتوێژ/tiwêj: ن: [ ئینگـ : Implicit]
گەیاندنی ناوتوێژی : الدلالة التضمنیة
توێژ/tiwêj: ن: [ ئینگـ : stratum]
.
.
___________________
توێژ/tiwêj: ن:[ ڕامیـ]
:: توێژ و چینی کومەڵگا.
:: حکومەتی عێراق بەشەخۆراکی ژمارەیەک چین و توێژ دەبڕێت.
گەیاندنی ناوتوێژی/tiwêj: ن:
.
.
.
.