تیتاڵ/tîtaľ: ئان:
1-[ئەردە] تیز، گاڵتە، شۆخی، تەشقەڵە، قەشمەری.
2- بافرۆ، هەڵبەست، بوختان، فریو، دهۆ .
{فیردەوسی ئەڵێ هەزار و یەک ساڵ || ئەو شایە ژیا بە زوڵم و تیتاڵ}{هێدی}
3- مەکر، ئاینوئۆین.
تیتاڵباز/tîtaľbaz: ئانفا:[ تیتاڵ+ باز]
1- گاڵتەچی، جەفەنگباز، تەشقەڵەباز، لەودە.
2- فێڵەزان، مەکرباز.
تیتاڵبازی/tîtaľbazǐ: نچ: جە فەنگبازیی.
تیتاڵی/tîtaľǐ: نچ: جەفەنگ لێدان، جەفەنگبازیی، لاسایی.
{ تێبـ:
1 – ئەم وشەیە لە فەرهەنگەکانی فارسیدا بەشێوەی تیتال بە مانای فریو، مەکر، ماستاوکەریی وکلکەسووتە هاتووە.
2 – لە فەرهەنگی لوریی دا تیتالی بە مانای شۆخی و گاڵتە هاتووە}{ نانەوازادە}.
.
.
.
.