تەماشا/temaşa: ن: چاودان، چاولێکە _ چاولێکردن، تات، سەیر، تواشا _ توواشا، ڕۆنێ، ڕووانین، ڕێزە، لێنەڕین، نۆڕین، نیا.
تەماشاچی/temaşaçî: نتـ، ئانتـ:[ تەماشا+چی] تەماشاکەر، سەیرکەر : کەسێک کە چاولەنمایش یان شتێکی شایانی چاولێکردن دەکات.
تەماشاخانە/temaşaxane: نتـ:[ تەماشا+ خانە]
1 – شانۆ، تواشاخانە : بینا و شوێنێک کە دەورگێڕ و هونەرپیشە شانۆی لێدەگێڕن.
2 – پێشانگا، سینەما.
تەماشاکار/temaşakar: ف:[ تەماشا+ کار( کردن)] تەماشاکەر، ڕامێن، چاڤدێر _ چاودێر، بڕامان.
تەماشاکە/temaşake: ف:[ تەماشا+ کە( کردن)] بدیە، بڕوانە، بنۆڕە، بدی.
تەماشاکەر/temaşaker: نفا:[ تەماشا+ کەر( کردن)] بینەر، سەیرکەر، دیتەر، دیتیار، بینیار.
تەماشاکەردەی/temaşakerdey: چ:[ هـ][ تەماشا+ کەردەی] تەماشاکردن.
تەماشاکەران /temaşakeran: نفا:[ تەماشا+ کەر( کردن)+ ئان] بینەران، سەیرکەران.
تەماشاکەریی/temaşakerîy: نچ:[ تەماشاکەر+ ئیی] چاودێری، ڕامان، تەماشاکردن.
تەماشاکران/temaşakiran: کتپ:[کارابزر][ تەماشا+ کران( کردن)] سەیرکران.
تەماشاکردن/temaşakirdin: کتپ:[ تەماشا+کردن]
1 – بەرێ خووەدان، ڕووتێکردن.
2 – سەرنج لەیەکێدان، لێووردبوونەوە، لێوەستان، تێ ڕامان.
3 – ڕوانین، چاو لەشتێککردن، سەیرکردن، مەیزاندن، باناندن، نیاکردن، نۆڕین، نێڕین، نەیرین، تێژاندن، هێاڕندن.
4 – چاوپێداخشاندن.
:: تەماشایەکی دەرسەکانت بکەڕۆڵە سبەی ئیمتەحانت هەیە ؟.
بەسووکی تەماشاکردن/be sûkî temaşakirdin: کتپ:[ تەماشا+ کردن] زەردەپێهاتن.
بەڕقەوە تەماشاکردن/be řiqewe temaşakirdin: کتپ:[ تەماشا +کردن] لێمۆڕبوون، چیلەکردن، چاولێهەڵگێرانەوە.
تەماشاگە/temaşage: نتـ:[ تەماشا+گە] بەرچاو، دیمەن.
تەماشایی/temaşayî: نچ:[ تەماشا+ئیی] شیاوی تەماشا، سەیربوون، بۆتەماشابوون.
.
بۆتەماشابوون/bo temaşabûn: شڕ: شیاوی تەماشابوون، سەیربوون، ئاسایی نەبوون، تەماشایی.
:: قیافەکەی هێند سەیرە بۆ تەماشادەبێت.
.
.
.
.