تەوژم/tewjim: ن:[ ؟] فشار، گوژم، نهێم، هێزی تێكڕایی لە جووڵە و ڕژان دا.

:: ئاوی حەمام تەوژمی كەمە،

:: لەبەر تەوژمی خەڵک پۆلیس پڕسەكشەی كرد.

تەوژم هێنان/tewjim hênan: کتن:[ تەوژم+هێنان] فشارهێنان، زۆرهێنان، هورژم هێنان .

:: خەڵک تەوژمیان هێنا و دوكانیان بە دوكاندارن داخست.

تەوژمی هەوا/tewjimî hewa: نتـ:[ فیز][ تەوژم+ ئی+ هەوا] تەوژمی هەوا دەتوانێت دۆخی جیاواز بێت، وەک پلەی گەرمی، پاڵەپەستۆ، ناپاكێتی لە چڕیی دا. پلەی گەرمی رۆلێكی گرنگ دەبینێت، لەبەرئەوی هەوای گەرم كەمتر چڕترە لە هەوای سارد. بەو واتایە كە هەوای گەرم سووكترە، كاتێک هەوای گەرم بكەوێتە ژێر هەوای سارد تەوژم دروست دەكات.[ ئینگـ : air current ].

بەتەوژم پەستاوتن/beteujim pestawtin: کتپ:[ بە+ تەوژم+ پەستاوتن] زیپ.

کەمی تەوژم/kemî tewjim: نتـ:[ کەمی+ تەوژم].[ لا : hypotension].

.

.

.

.