جار/car: ئاک: بار، تاو، چەل، چین، حەل _ هەل، دان، دەم، ڕا، سەر، كات، كەڕەت، كەش _ كەشەت، گەڕ، گل.
:: تا ئێستا تەنها جارێكی كوردستانم دیتووە.
:: ئەوە هەتا نووكە گەلەت جاران هاتیەمالامە
.Cara yekê min tu li mala Azadî dîtî. {پپ}.
Car pîroz di bin car qiloz di bin.{پپ}.
جاران/caran: نتـ:[ جار+ ئان] چەلان، وەختێ خۆ، لە پێشوو، كاتی ڕابردوو، دێرین، كۆنە، لە چاخانی پێشوودا، ئەوسا، بۆگەلە.
:: جاران ئەو كاتانە بەفرەكی ئەستوور دەباری.
:: دووجاران و سێ جاران.
جارەكادی/carekadî: ئاكـ:[ كباك][ جار+ ئەكا+ دی] گاڤەكادێ، هەلەكادی، هەرهۆسا.
:: جارەكا دی بزڤڕم دێ هێمەنك وە.
جارەجارە/carecare: ئاكتـ:[ جار+ ئە+ جار+ ئە] تاوتاوە، وارەوارە، بێن بێن.
جارەک/carek: ئاكتـ:[ جار + ئەك] یەكجار، چەلێكی.
{ جارەكێ د بێژن بەفرا سارە}{پپ}.
جارەكەبتنێ/carekebitinê: ئاكتـ: تەنها جارێک.
جارەكێ/carekê: ئاكتـ: دەمەكێ، سەردەمەكێ، رۆژەكێ
:: جارەكێ ژ جاران.
جارەكی/carekî: ئاک، كاتی( کباک)[ كە بەیارمەتی( ەک، ێک)، وەنیشانەی دۆخی تیان(ێ، ی) لەكرمانجیدا] وەختێک.
جاربەجار/carbecar: ئاكتـ: جاربەجار، جاروەجارێ، جارجارێ.
جاربوون/carbûn: كتن: پاتبوون، كەرەت كردن( وەک: دووپاتبوونەوە).
جاربەجاریۆ/carnecarê: ئاكتـ:[ هـ][ جار+ نە+ جار+ یۆ] جارجارێک، جاربەجارە{ وشەنامە، ل، 317}.
جارناجارێ/carnecarê: ئاكتـ:[ جار+ نا+ جار+ ێ] جارە جارە.
جارەوجارێ/ěcarûcare: ئاكتـ:[ جار+ ئەو+ جار+ ێ] جاربە جارێ، جارجارە.
جارجار/carcar: ئاكتـ: جاروبار، ناوەناوە، جاربەجار، جارجارە، ماوەماوە، بەهەڵكەوت، جارناجار، بەڕێكەوت، بەپێی پێویست.
:: جارجار سەرمان لێ دەدات.
جارجارا/carcara: ئاكتـ: هندەک جارا.
جارجارە/carcare: ئاكتـ:[ جار+ جار+ ئە] جارەجارە، نێوەنێوە، تاوەتا وە، هاورهئاووڕ( باد)، بێن بێنە.
جارجاران/carcaran: ئاكتـ: جاری جاران، لەمەوبەر.
جارچەنجارە/carçencare: ئاكتـ:[ جار+ چەن( چەند)+ جار+ ئە] هەلی چەندەم، نویەیێكی تر.
جاروبار/carûbar: ئاكتـ:[ جار+ و+ بار] بڕ : جارجار.
جارێ/carê: ئاكتـ، نفا: جارێ، جارێكی، گاهێ.
1 – جارەک، یەكجار.
2 – هێشتا، ئێستا
:: جارێ نەهاتووە، بەڵام زۆری پێناچێ دەگات.
3 – كاتی تر، جارێكی تر.
4 – چەلێ، ڕاوەستە: وشەیەكە بە ئاووكەش ناوە، وەكی تر كردارە. لە وەڵامی یەكێكدا دەڵێت
: دەنووم.
دەڵێن: جارێ مەنوو.
جارێک/carêk: ئاكتـ:[ جار+ ێک] چەلێک، هەلێک، نۆرەیێک، كاتێک.
{
كەچی جارێک نەمان دی بێیتە مزگەوت
دیارە، پیاوی خوانیت، دووركەوتی دووركەوت
}{ پیرەمێرد}.
جارێكان/carêkan: ئاكتـ:[ جار + ێكان] جارێكیان.
جارێكیان/carêkiyan: ئاكتـ:[ جارێك+ ئی]
1 – جارێك لە چەندجار.
2 – یەك جار، جارێ وشا( هـ)
:: جارێكیان میوان دەبم.
جارێكی/carêkî: ئاكتـ:[ جارێک+ ئی] چەلێكی، چینێكی( کباک)، هەلێكی، جارنا، گاهێكی.
جارێكیتر /carêkîtir: ئاكتـ:[ جارێكی+ تر][ پلەی بەراووردی دووەم] چەلێكی تر، هەلێكی دیكە.
جارێو/carêw: ئاكتـ:[ هـ][ جار+ ێو] جارێ، جارێكی، چەلێ، چەلێكی.
جاریۆتەر/caryoter: ئاكتـ:[ جار+ یۆتەر] جارەكی دیكە، جارەكادی، جارێتر.
:: بڕیاری داوە جاریۆتەر یاری بەئاگر نەكات.
جاری جاران/carî caran: ئاکتـ: جاروبارا.
:: جارێک لە جاران: جارێ وە جەجارا.
.
.
.
.