جامانە/camane: ن: ئاخەبانوو، ئاغابانوو، تەنراوێکی سپی و رەش یان سپی و سوور، کە پیاوان کورد وەک مێزەر لەسەری دەکەن و ژنان وەک لەچک لەسەری دەکەن.

  تێبینی
  لەپەهلەویدا جامەک یان یامەک هەیە بەواتای پارچە کاڵایەک کە هێشتا نەدوورابێت }{ ج. نەبەز}.  

جامانی/camanî: ن:[ ڕۆژ] جامانە.   

جامەدانە/camedane: نتـ:

1 – ئاغەبانوو، جامانە.

2 – منداڵدان، پرزانگ، پزو.

3 – زمانلووسی، کلکەلەقێکردن، سفتە، تەرزووانی.  

جامەدانی/camedanî: ن: ئاغەبانوو، جامانە.

جامێن/camên: ن: جامانە.

.

.

.

.