– جاڕ¹/cař :: پێشگر و پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەلکێت بەناوەوە و ناوێکی نوێی دێکەی لێدروست دەکات، هیمایە بۆ شوێنێکی کشتوکاڵی.

:: نێرگز+ ە+ جاڕ : نێرگزەجاڕ.

:: نەوت+ ە+ جاڕ : نەوتەجاڕ.

:: فریز+ جاڕ : فریزجاڕ.

:: برنج+ جاڕ : برنجاڕ( برنج+ جاڕ).

جاڕدان/cařidan: کتپ: جاڕدڕێ( هـ) بانگەواز کردن، جاڕکێشان، بانگڕاهێشتن: ڕاگەیاندن بەدەنگی بەرز.{ بێستوون. ل. 36}،

:: شەڕجاڕدان. 

جاڕوچەڵتووکی/cařûčeľtûkî: نتـ:[ هـ] چەڵتووکجار.

جاڕوجڕ/cařûciř: نتـ:[کشت] زەوییەک کە دوو ساڵ لەسەر یەک بکرێت بە گەنم.

جاڕەوجاڕ/cařeûcař: نتـ:[ کشت] بریتی یە لە چاندنی دووبارەی جاڕە گەنم بە گەنم.

.

گەنمە جاڕ/genimecař: نتـ:[ کشت] دەغڵ.   

.

____________________

جاڕ²/cař: ن:[ تور، عوسمانی] بانگلواز، بانگواز، جاڕ، هەڕاڵە، بانگەواز، قاو، ڕاگەیاندن، بانگکردن بەدەنگی بەرز . یا و باسێک.

جاڕدار/cařdar: ئانتـ: بانگدار و کردنەوەی هەواڵێک.

جاڕڕاهێشتن/cařiřahěštin: کتن: جڕادان، بانگەوازکردن.

جاڕکێشان/cařkěšan: کتپ: جڕادان، جاڕڕاهێشتن، بانگەوازکردن، ڕاگەیاندن بەدەنگی بەرز.

جاڕلێدان/cařilědan: کتپ: بوختان پێکردن ئەندازەیەکە کە دەنگی بەرزبیگاتێت.

جاڕچی/cařičî: نتـ:[ جاڕ+ چی] جاڕدەر( هـ)، ڕاگەیەن، چیرڤان، ئاگادار، قاو کەر بۆدەنگ، پاشەڵ پیسکردن( کەسێک بە ناڕەوا).

.

.

_______________

جاڕ³/cař: ن: کەشەت.

جاڕدراو/cařdiraw: ئانفا: بەستراو.

.

.

.

.