جلە¹/cile: ن: سێڵە، ڕەقەی گەورە، جەڵاویی، جلەئاویی : زیندەوەرێكی ئاوییە لەناو ئاوێ خۆی پاندەكاتەوە بۆ گرتنی مل و مووشو و قووتیان دەدات.
.
.
________
جلە²/cile: ن:[ ڕوو] جلەشڕە.
جلەشڕە/cilešiře: نتـ:[ ڕوو] قەوزەی ناوئاو، كەزوكووز، كەڤس، لیم، خوریەجنە، كەز، كەوز، خوریە جندۆكە : گیایەكی ئاوییە وەك بەڕە بەسەر ئاوێدا پاندەبێتەوە.
.
.
________
جلە³/cile: ن:[ ڕوو] تڕتڕە : گیایەكە لە نێو وێنجەدا شین دەبێت و پنجە و ڕیشووڕیشوو قۆڵ قۆڵ دەكشێت و بێ گەڵایەو وێنجە ووشك دەكات.
جلەگوێنی/cileguênî: ن:[ ڕوو] جۆرێک گوێنیی دئاو و وردە بەعەرزدا پاندەبێتەوە و لە دوورەوە هەر لە ژیشک دەچێت.
جلەلاوێن/cilelawên: ن:[ ڕوو] گیایەكی زەردە وەک دامووسک وایە لە گەڵا و لاسكی وێنجە و بێستان دەهاڵێت و ووشكی دەكات.
.
.
.
.