ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ج | c | j |
: تیپی جیم بە ئەلفبای ئارامی پێنجەمین تیپە( ج )، بەبە ئەلفبای لاتینی سێهەمین تیپە ( c)، بە ئەلفبای دەئێنەکەرد بیست و یەکەمین ( j ) پیتە. لە کۆی پیتەکان وە نۆهەمین تیپە؛ لە تیپە دەنگدارەکانی زمانی ئاڤێستا، بە ئەلفبای جیلوە پێنجەمین تیپە.
هاوێژی ئەم تیپە بەم کلۆجە دەبێت : لێو کەمێک دەکرێتەوە، ددانەکان نیزیک جووتبوون دەبێت. زمان بە بەشی پێشەوەی مەڵاشوو دەنووسێت. با لە قوورگەوە دەردەچێت بۆ دەرەوەی زار . لەرزۆکی پێشەوەی ( ئاوازدارە)، وەک دەنگی( ج)ی فارسی فۆنێمی تەگەرەیی ( Obstruent )یە، تیپێکە لە پیتەدەنگدارەکانی زمانی کوردی. |
.
1 – بە حیسابی ئەبجەد دەکاتە ژمارە( 3 ).
2 – گۆڕانکاری لە نێوان تیپی( ج) و تیپی( چ) : بنج _ بنچ : جێڕ _ چێڕ : بنجک_ بنچک.
3 – گۆڕانکاری لە نێوان تیپی( ج) و تیپی (ژ)
: لافجە _ لاوژە.
: تانجی _ تانژی.
4 – گۆڕانکاری لە نێوان تیپی( ج) و تیپی (گ)
: جێژن _ گێژن.
: گێج _ گێژ.
{ تێبینی : دراجە، دراغە : aG vrad _ دراژ( پەهلەوی)_ درێژ ( کوردی)، جەم _ ژەم}{ قزڵجی، ل، 123}.
{ تێبینی : لە هەندێک ووشە جا چ لەسەردەمی ئاڤێستا و جا چ لە سەردەمی هەورامی کۆندا دەنگی ( ج) و( ی) دەگۆردرێت وەک( یەوە : yewe) (جەوە) بۆ ( جۆ) یان( یاگە : yage ) بۆ ( جاگە یان جێگا). هەروەها لە نێوان زمانی ئێنگلیزی و دانیمارکی کە وشەی ( جوڵای) juli -july ( یولی) دەگووترێت یان julia کە بە ئیتاڵی و ئینگلیزی بە جوڵیا دەگووترێت بەڵام لە زمانی دانیمارکی بە یولیا دەگووترێت}
{
جا گەش لەیلاخ بۆ، هەوار فرێ سەر
شێ بە یاو گەوێش شۆخ بێ ئەندێش
}{خانا}.
.
.
.
.