خارا ¹ /xara: ن:[ مکـ] تافتە : جۆرێ پارچەیەکی ئاوریشمی بەنرخە.
.
.
______________________________
خارا ² /xara: ن:[ کان] بەردەبیرۆ( گرانیت)، بەردەمەڕمەڕ، بەردەڕەق : بەردێکی زۆرسەختە شتی سل کەزۆر توندبووبێتەوە پێیدەشوبـهێندرێت.
خارای سماقی/xaray simaqî: نتـ:[ کان] ناوی جۆرە بەردێکە.[ ئینگ: porphyry].
.
.
__________________________
خارا ³ /xara: ن:[ هـ] تفەنگی سەرخۆش : جۆرە تفەنگێکە.
.
.
________________________
خارا 4 /xara: ن: بۆ كارئامادەبوو.
:: چەرمەكە خاراوە.
.
.
______________________
خارا 5 /xara: نتـ:[ ئەردە] غارا، لەوەرگەی ووڵاخ و ئاژەڵان : شوێن ڕەوگە، شووێنی ڕەنێوهێنانی ووڵاخی بەرزە.
.
.