خەیاڵ/xeyaľ: ن:[ ع : خیال] خەیال.
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | ـەک | ان | ـەکە | ـەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | ـێ ، ـێک | ان | ـەکە | ـەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ـەکێ |
1 – فکر، بیر، هزر، ویرە.
2 – شتی نەشیاو
3 – ساویر، فانتازیا.[ ئینگـ : Fantasy].
خەیاڵات/xeyaľat: نتـ:[ خەیاڵ + ئات]
1 – بیر و هزری زۆر.
2 – دەبیرەوەچوون.
3 – فکری دوور و نەشیاو.
خەیاڵ پەرست/xeyaľ perist: نفا: .
خەیاڵ پڵاو /xeyaľ piľaw: نتـ: ئاوات خواستنی شتی باش کە دەست نەکەوێت و نەیگەیتێ. بەیەکێک دەڵێن کە بە تەمای شتێکی ئەوتۆبێت و بۆی نەلوێت و دەستی نەیگاتی.
خەیاڵخوازی/xeyaľ: نتـ: [ فەلسـ] ئەبستراکتخوازی، ئەبستراکتیزم.
خەیاڵدان/xeyaľdan: نتـ: بیرگە، بیرەوەری : هێزی خەیاڵ.[ ئینگـ : imagination].
خەیاڵی/xeyaľî: نچ:
1 – [ فەلسـ] ئەبستراکت، بەدەستنەگیراو، دەرهەست، هەست پێنەکراو.
2 – زاراوەیەکە بەکاردێت لە بۆ بابەتێک کە هیچ پەیوەندیەکی بە( واقع )وە نەبێت یان چشتێک کە نەبووە و بە خەیاڵ دروستکراوە.
:: ئەم چیڕۆکە خەیاڵییە.
خەیاڵی خاو/xeyaľî xaw: نتـ:[ ئد] پەشم، نیازی خاو، خەیاڵی خام.
بەخەیاڵ/bexeyaľ: ئانتـ:[ بە+ خەیاڵ] پێم، بەکەڵکەڵە، بەمەزەندە. >< بێخەیاڵ.
بێخەیاڵ/bêxeyaľ: ئانتـ:[ بێ+ خەیاڵ] کەسێک کە گوێ نەداتە هیچ و هیچی لا گرینگ نەبێت، بێخەم. >< بەخەیاڵ.
.
.
.
.