داشکان ¹ /daşikan: کتن:[ دا+ شکان]
1 – تێک شکان.
2 – هەڵەوگەڕان، هەڵەوگەڕیان، مووچیان، مووچیانەوە.
داشکاندن/daşikandin: کتپ:[ دا+ شکاندن]
1 – داکوژاندنەوە، دوایی پێهێنان.
2 – داخستە شکاندنی ئاو بۆ لای زەوی و زار، بەرەڵاکردنی ئاو.
3 – نووشتاندنەوەی کەناری جل و بەرگ. درزگرتن بەدروونەوە و ئیتر.
داشکانن/daşikanin: کتپ:[ ئەردە] داشکاندن.
داشکیان/daşikiyan: کتن:[ ئەردە] مووچیانەوە، هڵەوگڕیان، داکووژیان، داخران.
.
.
_____________________
داشکان²/daşikan: کتن:
داشکاندن/daşikandin: کتپ:[ ئاب][ دا+ شکاندن]
1 – لە حەساو کەم کردنەوە، لێدەرهێنان، لێکەم کردنەوە، دابەزاندن : ئەژماردنی چشتێک لە چشتێکی تر.
:: لەم پارەیە ڕۆژانەی خۆتی لێداشکێنە.
2 – ووردکردن.
داشکاندنی باج/daşikandinî bac: کتپ:[ماف][ ئینگـ : abtement of taxes]{کارگێری، ل، 1}.
داشکاندنی سزا/daşikandinî siza: کتپ:[ماف][ ئینگـ : Mitigate]
داشکاندنی نرخ/daşikandinî nirx: کتپ:[ماف] بەهۆی زۆری کأین[ ئینگـ : volume discont]{کارگێری، ل، 295}.
.
.
.
.