دۆس( ت)/dos(t): ئان:[ هـ]  ئاشنا، ئەروو، دۆست، یار، هاودەم، خۆشەویست، برای هاوپشت، یاری تایبەت.

دۆسایەتی/dosayetî: نچ:[ هـ] دۆستایەتی، ساچیان، سازیان، یەکێتی، برایەتی.

دۆست/dost: ئان: ئاشنا، براک ( کباک)، برادەر، چێر، گراو _ گریو، لایەنگیر.

::  دۆستی زۆر نیزیک.  

دۆستان/dostan: نتـ:[ کۆ] برادەران، ئاوەڵان، ئاواڵان.

دۆستانە/dostane: ئاکتـ: برادەرانە، دڵسۆزانە.

دۆستایەتی/dostayetî: نچ: ئاشنایەتی، ئەوینی، برادەرێتی، پەیوەندێتی، خۆشەویستی، دڵسۆزایەتی، دووڵایەنێتی، میهرەبانی، هاورێیەتی، هەڤینی.

:: پێوەندی لە نیزیکەوە.  

دۆستایەتی كردن/dostayetî kirdin: کتپ: هەواداربوون.  

دۆستخواز/dostxiwaz: ئانتـ: ڕووخۆش.  

دۆستی/dostî: نچ: پەیوەندی، دوولایەنی.

دۆستی یەک دڵ/dostî yek diľ: نتـ: یەکڕوو، یاری یەک ڕەنگ، دڵپاک، دڵڕاست، دەستەبرا.  

دۆستی گیانی /dostî giyanî: نتـ: هاودەنگ، هاوڕەنگ، یار، دەستەبرا.      

.

.

.