ئەلفبای ئا‌ڤێستا له کۆتایی سه‌رده‌مه‌کانی ساسانی، ڕێنووسی( دین دیبره) داهێندرا که به ئهڵفهبێتی ئا‌ڤێستا [دین کەرد] یش ناو ده‌بردرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی نیایشهکانی ئایینی زه‌رده‌شتی. زۆربه‌ری نامه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئهڵفبای په‌هڵه‌وی. ئه‌م ڕێنووسه ڕیشه‌ی ڕێنووسی ئارامی کۆن و گرێکی پێوه‌دیاره، که پیته بزوێن( ڤۆوڵ)ـه‌کانی له خۆگرتووه. هه‌ندێک میدیا ناوی به زمانێکی له‌نێوچوو ده‌به‌ن، به‌ڵام له ڕاستی دا یه‌شتا زمانێکی زیندووه، چ له ڕووی پێ دوان و چ له ڕووی خوێندن و نووسینیه‌وه، به تایبه‌ت له نێو کۆمه‌لگای پارسه‌کان یان زه‌رده‌شتییه‌کانی شاری مۆمبای له هیندستان، له ئووستانی زه‌ند له ئێران و هه‌روه‌ها له نێو ڕه‌وه‌نده زه‌رده‌شتییه‌کانی کیشوه‌ری، ئه‌مه‌ریکای باکوور به‌تایبه‌ت له کاڵیفۆرنیا.
زمانی ئا‌ڤێستا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 3000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که زۆر نزیکه له زمانی سانسکریت که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4000 ساڵ له مه‌وبه‌ر. که( ڤێدا)ی پێ نووسراوه‌ته‌وه به سانسکریتی.
ئه‌م ڕێنووسه له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ده‌نووسرێت.
چل و چوار پیته. پیتهبزوێنهکانی زمانی ئا‌ڤێستا شانزهدانهن و پیته ده‌نگداره‌کانی سی وحه‌وت دانه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر ڕۆشنایی بخرێتە سه‌ر ئا‌ڤێستا و زمانی ده‌ئێنه‌به‌ره یان دینکه‌رد، په‌نا ده‌به‌مه به‌ر به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا و ده‌ستوه‌ری بههرهمەندی ئاڤێستاناس[ کاڤاسجی ئادۆلجی کانگا : Kavasji Edulji Kanga] که دوو فه‌رهه‌نگی به‌زوانی ئاڤێتستا – ئنیگلیزی، ئینگلیزی – ئاڤێستایی نووسیوە. له‌ساڵی 1919 به چاپ گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر چی هه‌ر یه‌ک له‌م دوو فه‌رهه‌نگه نزیکه‌ی 25000 وشه یه‌ک له خۆده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و جیاوازی زمان و سه‌رده‌م و ئاڵوگۆڕی بۆ چوونیی پێوه‌دیاره.
له فه‌رهه‌نگی ئاڤێستای – ئینگلیزی دا مامۆستا كانگا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌لفه‌بێتی ئاڤێستایی دڕاشتوه.
پیت ڕیژیی ناو پیتێک
a | ئە |
e |
||
A | ئا | a | ||
i | ئی | i | ||
v | ئیی | ii | ||
u | ئو |
u | ||
U | ئوو | û | ||
I | ئێ | ê | ||
V | ئێێ | êê | ||
o | ئۆ | o | ||
O | ئۆۆ | oo | ||
N | ئان | an | ||
k | ك | k | ||
x | خ | x | ||
X |
خ |
x | ||
g | گ | g | ||
Q | غ | |||
c | چ | Ç | ||
J | ج | J | ||
Z | ز | Zh | ||
z | ز | Z | ||
t | ت | T | ||
T | ت | T | ||
q | ث | th | ||
d | د | d | ||
D | ذ | dh | ||
n | ن | n | ||
p |
پ |
p | ||
f | ف | f | ||
b | ب | b | ||
m | م | m | ||
Y | ی | y | ||
r | ر | R | ||
W | ڤ | V | ||
s | س | s | ||
S | ش | SH | ||
h | هـ |
h |
q w e r t y u i
o p a s d f g h j k l
z x c v b n m
Q W E R T Y U I O P
A S D F G H J K L
Z X C V B N M
مه‌خابن توێژینه‌وه و ڵێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ خاڵی یه‌که‌م و دووه‌م، به‌به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو تاوه‌کو هه‌نووکه ده‌سنیشان نه‌کراوه له‌زانکۆکانی کوردستان، که بوار بۆ خوێنه‌ر بڕه‌خسێنێت له‌مه‌ڕ مێژوو، ڕێزمان و ڕێنووسی سه‌رده‌مه دێرینێکانی کوردستان. : وه‌ک گۆتی، لۆللۆ، کاسیی و ئیلامی تا ساسانییه‌کان…هتد.