سوخمه/suxme: ن:[ پۆشاک] ئێلهگ، ئیشلهک. زوخە، هێلهگ، یهلهک : کولونجەی بێ قۆڵ : سوخمە دوو جۆری هەیە.
{
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردم
}{ ناری}.
تاکەی ئەم جەور و جەفایەت؟ چاو خوماری سوخمە ئاڵ !
دڵ لە هیجر و فیـرقەتت سووتاوە، ڕەش بوو وەک زوخاڵ
}{ مستەفا بەگی کوردی}
سوخمەفرۆش/suxmefiroş: نفا:[ سوخمە+ فرۆش( فرپشتن)] ئەو کەسەی بازرگانی بە سوخمەوە دەکات.
سوخمەکەر/suxmeker: نفا:[ سوخمە+ کەر( کردن)] سوخمەدروو : ئەو کەسەیە کە سوخمە دەدوورێت.
سوخمه و سنجاخ/suxme û sincax: نتـ:[ پۆشاک] سوخمەو سنجاق.
سوخمەی پیاوان/suxmey piyawan: ن:[ پۆشاک] پۆشاکێکە لە سەر کراس و لە ژێر رانک و چۆغە، مرادخانی یان ستارخانی لەبەردەکرێت. هەندێکی بە قۆپچە و دووگمە ڕێژدەکرێت. وە چەند جۆری سوخمەی پیاوان هەیە.
سوخمەی ژنان/suxmey jinan: نتـ:[ پۆشاک] كۆڵێجە : کوتاڵی ئاڵ و واڵا و رەنگاورەنگ بۆ هەڵدەبژێردێت، لە سوخمەی پیاوان کورتترە، هەندێ مۆدێلی لەبن مەمکی ژنان بەقوپچە و دووگمە توند دەکرێت. لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازی هەیە.
.
.
.
.