سڵ 1/siľ: ن: ترس، چلەکە، سڵەمە.
سڵە/siľe: ن:
سڵەمانەوە/siľemanewe: کتن:[ کک] سڵەمینەوە، ترسان، ڕەوینەوە.
سڵەماندنەوە/siľemandinewe: کتپ: ترساندن، بە ترسان کشاندنە دوواوە، ڕەواندنەوە.
سڵەمە/siľeme: ن:[ د] بسڵمینەوە، ڕەم، گورێز، چڵەکە.
سڵەمیانەوە/siľemyanewe: کتن:[ ئەردە] سڵەمینەوە، چڵەکیانەوە.
سڵەمینەوە/siľemînewe: کتن: پرنگانەوە _ پرینگانەوە، سڵەمانەوە، هەڵسڵەمانەوە، کەوتنەتەلاسکە، کوتووپڕ پاشەوپاش گەڕانەوە، ترسان، خۆکێشانەوە بۆ دوواوە لە ترسان.
{ تێبـ: بۆ هەموو گیان لەبەرێک بەکاردەبرێت بەتایبەتی بۆ ووڵاخ و ئاژاڵ و نێچیران }.
سڵ کەر/siľker: نفا:[ سڵ+ کەر ( کردن)]
{
ھەی ئاسکی سەرکەل لە سێبەر سڵ کەر
ھەی ھەوای سازی کوێستانان لە سەر
}{ وەلی دێوانە}.
سڵ کردن/siľkirdin: کتپ:[ سڵ+ کردن]
1 – تەپەگوویەک کردن.
2 – سڵەمینەوە.
.
.
________________________
سڵ 2/siľ: ن:[ کباک] ئەنگر، تۆراو، تۆزن _ تۆسن، تووڕە، ڕەم، زیز، سرک.
سڵ بوون/siľbûn: کتن: تۆڕان، خەیدین _ غەیدین، زیزبوون، سلکین( کباک)، کەوتنە تەلاسکە، مانگرتن.
.
.
.
.