شنە ¹ /şine: ن:[ کەش] بای نەرم، بای فێنک، سروە، شەماڵ، شنەبا، کزەبا : بایەکە گەڵای درەخت دەلەرێنێتەوە، خێراییەکەی نزیکەی( 5 – 21) میلە لە کاتژمێرێكدا.[ ئینگـ: Brezze ,Weak kind]{ کەماڵنامە، ل، 1526}
{
بسکت بدە دەست شانە بەڵام چین مەخە ئەبرۆ
زوڵفی تۆ شنە تێکی دەدا شانە بڵی چی
}{ هێدی}
شنەبای پاییز/şinebay payîz: نتـ:[ کەش][ شنە+ بای+ پاییز] شنەی وەرزی پاییز.
:: شنەبای سەردی ئێوارەی پاییز.{ naseh nadery}
شنەبای بەهار/şinebay behar: نتـ:[ شنە+ بای+ بەهار] شنەی وەرزی بەهار.
شنەبای بەهەشت/şinebay beheşit: نتـ:[ مجـ][ شنە+ بای+ بەهەشت] کزەبایە هێندە خۆش بێت وەک لە بەهەشتەوە هاتبێت.
شنەبای خۆشەویستی/şinebay xoşewîstî: نتـ:[ مجـ][ شنە+ بای+ خۆشەویستی] گەرموگوری خۆشەویستی، نازەونووزی خۆشەویستی.
شنەبای سنەوبەر/şinebay sinewber: نتـ:[ مجـ][ شنە+ بای+ سنەوبەر] شنەی ناو دارستان وباخ.
شنەبای شەوێ/şinebay şewê: نتـ:[ مجـ][ شنە+ بای+ شەوێ] شنەی زەوی.
{
قوربانت بم شنە بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنونە و لەیلای دەوێ
}{ فۆلکلۆر}
شنەی بەربەیان/şiney berbeyan: نتـ:[ کەش]
شنەی بەژ/şiney bej: نتـ:[ کەش][ شبەی+ بەژ]
شنەی دەریا/şiney derya: نتـ:[ کەش][ شنە+ بای+ دەریا] شنەی دەریا، سروەی دەریا، کزەی دەریا : هەوایەکی فێنكە لە ئاوەوە ( ڕووبار یان دەریا) هەڵدەکات بۆ سەرزەوی لە ئاسمانیکی ڕوونی بێ هەور. وەرزی هاویندا.[ ئینگـ : Sea brezze]
شنەی زەریا/şiney zerya: نتـ:[ کەش]
شنەی زەوی/şiney zewî: نتـ:[ کەش][ شنە+ زەوی] شنەی بەیان، شبەبای سەحەر، کزەی زەوی : هەوایەکە لە ناوچە ووشکانیییەکانەوە بەرەو دەریا یان دەریاچە هەڵدەکات لە شەودا یان لە کاتی بەیانیاندا. [ ئینگـ: Land brezze]
شنەی شەماڵ/şiney şemaľ: نتـ:[ کەش][ شنە+ ی+ شەماڵ] شنەبای شنە.
شنەی شاخی/şiney şaxî: نتـ:[ کەش][ شنە+ ی+ شاخی] بای داکەوتوو : ئەو بایە ساردەیە کە لە شاخەکانەوە دادەکەوێتە سەر شیوەکان.
.
.
______________
شنە ² /Şine: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێینە.
.
.
.
.